22/6/2021 04:23 PM

چارەسەرەکانی سەرگێژبوون لەکاتی هەستاندا

هەندێک کەس بەتایبەت کەسانی بەتەمن یان ئەو کەسانەی نزمیی فشاری خوێنیان هەیە، کاتێک دەیانهەوێ لە جێی خۆیان هەستن تووشی سەرگێژبوون، لێڵ بوونی چاو، بوورانەوە و شتی لەم چەشنە دەبن. بەگشتی بەم کەسانە دەگوترێ هەوڵ بدەن هاوسەنگیی فشاری خوێنتان بپارێزن. لەدرێژەدا بەشێک لە چارەسەرەکانی ئەم کێشەیە دەخەینە روو.
*هەوڵ بدەن بە رادەی پێویست پشوو بدەن
*کاتێک لە خەو هەڵدەستن سەرەتا هەندێک جەستەتان بجووڵێنن و ئینجا هەستنە سەر پێ و لەنەکاو ئەم کارە ئەنجام مەدەن.
*شلەمەنی بە رادەی پێویست بخۆنەوە، بە تایبەت ئاو.
*واز لە خواردنەوەی کحول بێنن.
*واباشە لە کتی خەوتندا سەرتان بەنیسبەت گشت جەستەوە هەندێک بەرزتر بێت.
*بەکارهێنانی خوێ دەتوانێ نیشانەکانی ئەم کێشەیە کەم بکاتەوە؛ هەڵبەت نابێ رێدەڕۆیی بکەین.
*وەرزشە سووکەکان سووڕی خوێن باشتر دەکەن و دیواری دەمارەکان گەورەتر دەکات ۆ ئەوەی خوێن لە شوێنکدا کۆ نەبێتەوە. کەوابوو وەرزش کردن لەیاد مەکەن.

 

سەرچاوە: merckmanuals

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved