22/6/2021 09:47 PM

دیوانه‌ شیعری وێسه‌ران كه‌وته‌ به‌ردیدی خوێنه‌ران

له‌ ساڵۆنی كوردستانی نوێ كۆڕی ناساندن و دابه‌شكردنی دیوانه‌ شیعری (وێسه‌ران)ی شه‌هید كاوه‌ی حه‌مه‌ تاته‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌ د.عه‌بدولواحید ئیدریس و سۆزان حه‌مه‌تاته‌ی خوشكی شه‌هید كاوه‌ی حه‌مه‌ تاته‌ ئه‌نجامدرا.

له‌ كۆڕه‌كه‌دا د.عه‌بدولواحید ئیدریس ئاماده‌كاری دیوانه‌ شیعیره‌كه‌، ئاماژه‌ی به‌ ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی شه‌هید كاوه‌ی حه‌مه‌ تاته‌ كرد كه‌ له‌ ته‌مه‌نێكی گه‌نجدا هۆنراوه‌كانی نوسیوه‌و ستایلی یاخیبوون و شۆڕشگێڕانه‌یان پێوه‌ دیاره‌.

دواتر سۆزان حه‌مه‌ تاته‌ی خوشكی شه‌هید كاوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ كاتی خۆی شه‌هید كاوه‌ هه‌وڵیداوه‌ دیوانه‌كه‌ی چاپبكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌پاش ده‌ستگیركردنیشی دیوانه‌كه‌ی شاردۆته‌وه‌و له‌ فه‌وتان پاراستویه‌تی و ئێستاش چاپكراوه‌.

له‌ كۆتایشدا له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید كاوه‌ی حه‌مه‌ تاته‌، دیوانه‌ شیعریه‌كه‌ به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شكرا.

خاك - پوكمیدیا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved