راپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی پشتڕاستی كردۆته‌وه كه ساڵی رابردوو له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا تاوانه‌كانی ده‌ستدرێژیكردن و رفاندنی منداڵان به شێوه‌یه‌كی كاره‌ساتبار زیادیان كردووه‌و هاوكاتیش رێكخراوێكی ماف ره‌خنه له‌و راپۆرته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌گرێت و راپۆرته‌كه به ناته‌واو داده‌نێت و هانی تاوانكاران ده‌دات له سزا‌و لێپرسینه‌وه ده‌ربازیان ببێت. راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه له ساڵی 2020 دا كه به ساڵی په‌تای كۆرۆنا ناسراوه، ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی بوونه‌ته قوربانی تاوانی ده‌ستدرێژكردن و رفاندن له جیهاندا به شێوه‌یه‌كی كاره‌ساتبار زیادیان كردووه، به‌گوێره‌ی وته‌كانی فێرجینیا گامبا كۆمسیاری نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رگری له منداڵانی ناوچه ناكۆكه‌كان، له‌كاتی پێشكه‌شكردنی راپۆرتی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا باسی له‌وه كردووه تاوانه‌كانی رفاندنی منداڵان به‌ڕێژه‌ی 90% زیادیان كردووه، هه‌روه‌ها رێژه‌ی تاوانه‌كانی ده‌ستدرێژی و شێوه‌كانی تری توندوتیژی سێكسی به‌ڕێژه‌ی 70% به‌رزبۆته‌وه. راپۆرته‌كه ئاماژی به‌وه‌ش داوه كه ساڵی رابردوو 8521 منداڵ له ململانێیه‌كاندا چه‌كدار كراون و 2700 منداڵیان كوژراون و 5748 منداڵی تریان له‌و ناكۆكی و ململانێیانه‌دا برینداربوون. راپۆرته‌كه به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و سه‌رپێچییانه كردووه كه ده‌رهه‌ق به 19379 منداڵ كراوه له 21 ناوچه‌دا كه ململانێی توندیان تێدایه، زۆربه‌ی ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ش له وڵاتانی سۆماڵ و كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی و ئه‌فغانستان و سوریا‌و یه‌مه‌ن و میانمار روویانداوه‌و تۆماركراون. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure