22/6/2021 09:54 PM

ئەڵمانیا یەكەم ڤاكسینی دژە شێرپەنجەی تاقیكردەوە

كۆمپانیای بایۆنتیك بۆ دروستكردنی داوودەرمان و ڤاكسین ئاشككرد كە لەمڕۆژانە یەكەمین كەس ڤاكسینی BNT11  دژە شێرپەنجەی پێستی وەرگرتووەو ئێستا توێژەنەوەكانیان لەسەر دروستكردنی ئەوجۆرە داهێنانە مەزنە گەیشتۆتە قۆناغی دووەم و ئەو ئەزموونە تازەیە لەسەر 120 نەخۆشی ناو وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا تاقیدەكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كۆمپانیاكە بڵاویكردۆتەوە كە ڤاكسینەكە لە قۆڵەوە لە نەخۆش دەدرێ و لەڕیی دەمارەوە تێكەڵی خوێن دەبێت و چەندەها جۆری شێرپەنجە لەناودەبات، جگەلەوەش بەرگری لەشی مرۆڤ لە بەرامبەر خانە شێرپەنجەییەكان بەهێزتر دەكات.

شایانی باسە كۆمپانیای بایۆنتیكی ئەڵمانی خاوەنەكەی دوو دكتۆری شارەزاو لێهاتوون بە ناوەكانی "ئۆگۆرشاهین و دكتۆرە ئوزەلەم"ی هاوسەری، كە دروستكەری فاكسینی بایۆنتیكی دژە كۆرۆنان و بەپێی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بە وەرگرتنی هەردوو ژەمەكە بەڕیژەی ٩٥٪ ی بەرگری لەش لەدژی كۆرۆنا بەهێزدەكات.

خاك - پوكمیدیا





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved