د.هێرش سیدگوڵ شێخانی دكتۆرا له نه‌خۆشییه‌كان و نه‌شته‌رگه‌ری قوڕگ و لوت و گوێ بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به هۆكارو جۆر‌و چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی گیرفانه‌كانی لووت. تێیدا چه‌ندین تێبینی و زانیاری گرنگی خستووه‌ته‌ڕوو. هۆكاره‌كانی: ١.توشبوون به هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزه. ٢.هه‌ستیاری لووت. ٣.گه‌شه‌كردنی گۆشتی زیاده له‌ناو بۆشایی لووت (nasal polyp). ٤.خواری كۆڵه‌كه‌ی لووت. ٥.زه‌بری ده‌ره‌كی. ٦.هه‌وكردنی دانه‌كان یان هه‌ڵكێشانی دانه‌كانی سه‌ره‌وه. ٧.بارۆترۆما جۆره‌كانی: ١.هه‌وكردنی گیرفانه‌كانی لووت به شێوه‌یه‌كه‌ی سه‌خت Acute (بۆ ماوه‌ی ٤-٣٠) رۆژ. 2.هه‌وكردنی گیرفانه‌كانی لووت به شێوه‌یه‌كه‌ی درێژخایه‌ن Chronic(زیاتر له 12هه‌فته). نیشانه‌كانی: ١. ئازار به‌هۆی هه‌وكردنه‌كه.. زیادبوونی ئازاره‌كه به‌تایبه‌تی له‌كاتی خواركردنه‌وه‌ی سه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه، هه‌روه‌ها له‌كاتی جویندا. ٢. گیرانی لووت و هه‌ست نه‌كردن به بۆنكردن. ٣. هه‌تنه‌خواره‌وه‌ی شله‌ی لووت.. لینجه مادده‌كه ره‌نگی سه‌وزی زه‌ردباوه كه ئاماژه‌یه به بوونی هه‌وكردن به‌هۆی میكرۆب، له‌كاتی گیرانی لووت به شێوه‌یه‌كی ته‌واو، لینجه مادده‌كه وشكده‌بێت و ئازارێكی توند په‌یدا ده‌بێت. ٤ .ژانه‌سه‌رێكی توند. چاره‌سه‌ركردنی: *چاره‌سه‌ر به ده‌رمان... ١.به‌كارهێنانی ئازارشكێنه‌كان. ٢.به‌كارهێنانی قه‌تره‌و سپرا گرژكه‌ره‌وه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی لووت بۆ ماوه‌ی ته‌نها ٥-٧ ڕۆژ چونكه زیاد به‌كارهێنانی ئه‌مجۆره قه‌ترانه‌و وازهێنانی ده‌بێته هۆی گه‌رانه‌وه‌ی لووت گیرانه‌كه‌و هه‌وكردنی گیرفانه‌كان به شێوه‌یه‌كی توندتر له پێشووتر. ٣.به‌كارهێنانی دژه هیستامینه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستیاریه‌كه. ٤.به‌كارهێنانی سپرا ستیرۆیده‌كان. ئه‌مجۆره ئه‌توانرێ بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ یان زیاتر به‌كاربهێنرێت. ٥.به‌كارهێنانی قه‌تره‌ی ئاو و خوێ كه كارده‌كاته‌سه‌ر شێداركردنی لووت و یارمه‌تی رزگاربوون ده‌دات له لینجه مادده‌كه. ٦.به‌كارهێنانی دژه زینده‌كی Antibiotic چه‌ند تێبینیه‌كه‌ی گرنگ: *به‌كارنه‌هێنانی قه‌تره یان سپرا گرژكه‌ره‌وه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی لووت به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام یان زیاتر له ٧ رۆژ وه‌ك )زایلۆمیتازۆلین، ئۆكسیمیتازۆلین، نافازۆلین و... هتد) *گیرانی لووت له ئه‌نجامی ئاوسانی بۆریه‌كانی خوێنه كه له‌ناو لووتدا هه‌ن ده‌بنه هۆی گیرانی لووت... به‌كارهێنانی ئه‌مجۆره قه‌ترانه ده‌بنه هۆی گرژبوونی بۆریه‌كانی خوێن و كردنه‌وه‌ی لووت.. زیاد به‌كارهێنانی ئه‌مجۆره قه‌ترانه ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به ڕێره‌وی لووت، له‌ده‌ستدانی كوڵكی ناو لووت، تێكدانی خانه‌كانی لینجه په‌رده له‌گه‌ڵ هه‌ڵئاوسانی ناوچه‌كه‌و روودانی لووت گیرانێكی خراپتر له پێشووتر. *چاره‌سه‌ر به نه‌شته‌رگه‌ری: ١.ئه‌گه‌ر كه‌سێك توشی ئاڵۆزبوونی نه‌خۆشیه‌كه بوو وه‌ك ئاوسانی ده‌وروبه‌ری چاو، هه‌وكرنی په‌رده‌ی مێشك و هتد.. ٢.ئه‌گه‌ر دوای یه‌ك مانگ سوودی له ده‌رمان نه‌بینی. ٣.بوونی گۆشتی زیاد له‌ناو یان پشتی لووت ٤.خواری كۆڵه‌كه‌ی لووت خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure