23/6/2021 05:17 PM

خۆراکی ناتەندروست ژنان زیاتر زەرەرمەند دەکات

توێژینەوەکان دەریانخستووە هەر کەسێک بن، ئەو خواردنەی دەەیخۆن دەتوانێ کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستیی دەروونیتان هەبێت. بەڵام بۆ ژنانی تەمەن 30 ساڵ بۆ سەرەوە، بوونی سیستمێکی خۆراکی تەندروست گرنگییەکی تایبەتی بە مەبەستی کەمکردنەوەی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ هەیە. ئەوە ئاکامی توێژینەوەیەکە کە لەم دواییانەدا لە گۆڤاری Personalized Medicine بڵاو بووەتەوە.
توێژەرانی زانکۆی «بینگهەمتۆن»ـی ئەمریکا تویژینەوەیان لەسەر 322 ژن و 322 پیاو ئەنجام دا کە هەموویان تەمەنیان 30 ساڵ بۆ سەرەوە بوو و ئەو داتایانەی کە پەیوەندیان بە خووە خۆراکییەکان و چالاکییە فیزیکیەکانەوە هەبوو کۆ کردەوە.
توێژەران بۆیان دەرکەوت خواردنی چەرەسات، ماسی و سەوزەوات بووەتە هۆی بەهێزبوونی باری دەروونی. بەپێچەوانە لەنێوان فاست فوود و نەخواردنی نانی بەیانی لەگەڵ تێکچوونی باری دەروونی پەیوەندییەک بوونی هەیە. ئەم مەسەلەیە سەبارەت بەو خۆراکانەش کە گلۆکۆزیان زۆر تێدایە راستە بۆ نموونە جبز، نانی سپی و ئەو خۆراکانەی شەکریان تێدایە.
بەڵام ئەو ژنانەی کە خووی لەم چەشنەیان بوو، دەرکەوتەی نەرێنی‌تریان بەنیسبەت پیاوان ئەزموون کردبوو. کەوابوو ئەگەری ئەوەی که ژنان لە سیستمێکی خۆراکی ناتەندروست زەرەرمەند بن زیاترە.
بەڵام خاڵی جێی سەرنج لەم توێژینەوەیەدا ئەوەیە کە ئەم توێژینەوەیە پەیوەندی تاوتوێ کردووە نەک هۆکار، هەر بۆیە روون نییە ئایا مەوادی خۆراکی ئاڵوگۆڕی بەسەر خووەکاندا هێناوە یان نا. بۆ نموونە دەتوانێ بەم شێوەیەش بێت کە ئەگەری هەڵبژاردنی خۆراکی تەندروستتر لە کەسانی شاددا زیاترە، لە حاڵێکدا کەسانی خەمۆک زیاتر جەخت لەسەر ئارامکەرەوە بوونی خۆراکەکەیان دەکەنەوە هەتا تەندروست بوونەکەی.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved