23/6/2021 05:19 PM

چۆن عارەقەکردنەوەی دەست و قاچ چارەسەر بکەین؟

عارەقەکردەنەوەی بەری دەست و قاچ کێشەیەکە کە هەندێک کەس ئەزموونی دەکەن و لەوانەیە زۆریشیان ئازار بدات. عارەقەکردنەوەی دەست و قاچ هۆکاری زۆرە بەڵام بۆ چارەسەرکردنەوە واباشە شێوازە ماڵییەکان بەکار بێنن. لەدرێژەدا بەشێک لەم چارەسەرانە دەخەینە روو.
ئاوی سارد: هەموو رۆژێک، 10 بۆ 12 پەرداخ ئاوی سارد بخۆنەوە، دەست و قاچتان بە ماوەی ٢٠ خولەک لە ئاوی سارد بخەن. ئەم کارە بە ماوەی چەندین هەفتە درێژە بدەن.
ئاوی لیمۆ: ئاوی لیمۆ بکەنە سەر دەستە عارەقەکردووەکە و پاش دوو خولەک بە ئاو بیشۆنەوە و یان خوێ لەگەڵ ئاوی لیمۆ تێکەڵ کەن و پاش ئەوەی وشک بووەوە لە دەستتان بدەن. ئەم چارەسەرە چالاکیی غودەی عارەقە کەم دەکاتەوە.
سرکەی سێو: کوتێک لۆکە بە سرکەی سێو تەڕ کەن و بیخەنە ژێر باڵتان و یان هەموو رۆژێک، هەندێک سرکە بکەنە ناو ئاوەوە و هەندێک هەنگوینیشی لێ زیاد کەن و بە گەدەی بەتاڵەوە بیخۆنەوە.
پەتاتە: پەتاتە رۆڵێک بەرچاو لە چارەسەرکردنی عارەقەکردنەوەدا دەگێڕێت. بۆ ئەم مەبەستە پەتاتەکە ورد کەن و بیخەنە سەر بەری دەستتان و پاش چەند خولەک بیشۆنەوە. هەروەها دەتوانن ئاوی پەتاتەش بەکار بێنن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved