24/6/2021 05:21 PM

سوودەکانی ریش بۆ پیاوان

ریش دانان لە ئێستادا ئەگەرچی بووەتە مۆدەی رۆژ و لاینگری زۆرە، بەڵام لەهەمان کاتدا چەندین سوودی تەندروستیشی هەیە کە لە درێژەدا ئاماژەی پێدەکەین.

داخستنی تیشکی UV: توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ریش بە رادەی پێویست ئەستوورە و دەتوانێ لە سەتا 95ـی تیشکی UV دابخات. لەوابوو جگە لەوەی بەرگیری لە سووتانەوەی پێست دەکات، بەڵکوو پێست لە چەندین جۆری نەخۆشی بۆ نموونە شێرپەنجە دەپارێزێت.
یارمەتیت ئەدات گەنج بمێنیتەوە: لەڕاستیدا ریش رێگەیەکە بۆ گەنج ‌‌‌هێشتنەوەی دەموچاو چونکە توێژێکی زۆر ئەستوورە و پێست لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پێست دەپارێزێت. هەروەها ئەو کەسانەی ریشیانه هەیە کەمتر زیپکەیان لێ دێت و ئەمەش تەندروستیی پێست بەرز دەکاتەوە.
چرچی کەمتر: یەکێک لە دەرئەنجامەکانی بەرکەوتن لەگەڵ تیشکی خۆر، دروستبوونی چرچییە لەسەر دەموچاو. بەڵام ریش بەرگیری لەم رووداوە دەکات. توکی دەموچاو پێست شێدار دەکات و بەم جۆرە نیشانەکانی پیربوون کەم دەکاتەوە.
ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دەم کەم دەکاتەوە: ریش و سمێڵ بەرگیری لە هاتنە ژووری بەکتریا و میکرۆبەکان دەکەن بۆ ناو دەم و بەم جۆرە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دەم و پووک کەم دەبێتەوە.
گەرمکەرەوەی دەموچاو و مل لە زستاندا: ئەگەر لە وەرزی زستاندا کاتێک لە دەرەوەی ماڵ بەردەوام هەست بە سەرما دەکەن، ئەتوانن بە دانانی ریش، سەر و مل و دەموچاوتان گەرم بکەنەوە و بەم جۆرە خۆتان لە هەڵامەت و نەخۆشیی لەم چەشنە بپارێزن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved