24/6/2021 05:22 PM

بۆ ژاپۆنییەکان حەزیان لە مناڵبوون نییە؟

مناڵبوون لە هەموو جیهاندا بووەتە کارێکی ئەستەم و خێزانە ژاپۆنییەکانیش لەم یاسایە بەدەر نین. کۆمەڵگای ژاپۆن کەوتووەتە دۆخێکی نوێوە کە ئەگەری بوونی مناڵی زیاتر کەم دەکاتەوە چون ئەو کوڕ و کچانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە ناتوانن تێچووەکانی ژیانیان دابین بکەن و ئەوەش واتە ئەو کۆمەڵگایە بەخێرایی خەریکە پیر دەبێت. لەدرێژەدا هۆکارەکانی ئەوەی کە ژاپۆنییەکان بۆچی ئیتر حەزیان لە مناڵبوون نییە دەخەینە روو.

هاوسەرگیری و مناڵبوون تێچووی زۆرە: مناڵبوون لە ژاپۆن کارێکی ئەستەمە. بەم حاڵەوە، هۆکارەکەی تەنها لایەنی ماڵیەکەی نییە. ئەو کوڕ و کچانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە بەردەوام خەریکی کارن و ئەم دۆخەش هیچ لەگەڵ مناڵبوون ناگونجێت.
دۆزینەوەی پیشەیەکی سەقامگیر بۆ پیاوان ئەستەمە: لە ژاپۆن پیاوان زیاتر باری ئابووری ماڵەوەیان لەسەر شانە و بە سەرنجدان بەوەی کە دۆزینەوەی پیشەیەکی سەقامگیر ئەستەمە، گەنجەکان کەمتر هاوسەرگیری دەکەن و بەم شێوەیە رادەی مناڵبوون دادەبەزێت.
پیشەکەیان زیانیان پێدەگەیەنێت: ژاپۆنییەکان بەناوبانگن بەوەی کە زۆر بەرپرسن بەنیسبەت کار و پیشەکەیانەوە. ئەوان بەیانی زوو لە خەو هەڵدەستن و نیوە شەو دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە. ئەم ماندوویەتییە لەسەر حەز و عاتیفەی ئەم کەسانە کاریگەری دەبێت و پەیوەندییە عاشقانەکان لاواز دەکات.
ژنان کاریان لا زەروورترە لە هاوسەرگیری: لە رابردوودا ژاپۆن کۆمەڵگایەکی پیاوسالاری بووە، پیاوان ئابووری خێزانەکەیان دابین دەکرد و ژنان لە ماڵەوە ئاگایان لە مناڵەکان دەبوو. حکومەتی ژاپۆن دەیهەوێ بە لەناوبردنی رۆڵە رەگەزییە کۆنەکان، ئاڵوگۆڕێک لەم بوارەدا بێنێتە ئاراوە بۆ ئەوەی رێژەی مناڵبوون بەرز بێتەوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved