25/6/2021 11:08 PM

کتێبی پشکۆی ژێر خۆڵەمێش بڵاوکرایەوە

کتێبی پشکۆی ژێر خۆڵەمێش (ڕۆژئاوای کوردستان چۆن هەستایەوە؟) لە نووسینی هۆشیار جەمال  بڵاوکرایەوە.

هۆشیار جەمال نووسەری کتێبەکە ڕاگەیاندووه: ئەم کتێبە توێژینەوەیەکە لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان کە  بچوکترین بەشی کوردستانە کە دوای دابەشکردنی ئیمراتۆریەتی عوسمانییەکان خراوەتە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریای عەرەبیەوە کە سەرەتا لەژێر فەرمانڕەوایی دەسەڵاتی فەرنسیدا بوو لە سوریا، پاشان دەسەڵاتی حیزبی بەعسی سوری. 

هەروەها ئەم کتێبە تۆماری سەد ساڵی ڕابردووی ڕۆژئاوای کوردستانە  کە تێیدا بە بەردەوامی گەلی کورد چەوسێنراوەتەوە، هەوڵی تواندنەوەی دراوە لەناو نەتەوەی عەرەبدا لەڕێگای قەدەغەکردنی زمان و چالاکی کلتوری و کۆتایی هاتنی ناونانی منداڵانی بە ناوی کوردی، جیاکاری ئابوری تا دەستپێکردنی بەهاری عەرەبی کە دۆخی سوریا تێکچوو کورد توانی خۆبەڕێوەبەری ڕابگەیەنێت.

وتیشی: هەربۆیە لەم لێکۆڵینەوەیەدا جگە لە لایەنی جوگرافیا و مێژوو بەگشتی تیشک خراوەتەسەر ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری کوردی و هەڕەشە بەردەوامەکانی تورکیا لەسەری، کە هەردەم هەوڵی تواندنەوەی کوردو لەناوبردنی ئەزموونەکەی دەدات.


خاك - پوكمیدیا




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved