26/6/2021 04:55 PM

ئەو سەرئێشەیەی نیشاندەری شێرپەنجەی مێشکە

کاتێک تووشی سەرئێشە دەبن ئەم نیگەرانییە دێتە ناختانە کە نەکا هۆکاری سەرئێشەکەم شێرپەنجەی مێشک (تۆمۆری مێشک) بێت! بەڵام دەبێ ئەوە بزانن کە زۆرینەی سەرئیشەکان نیشانەی شێرپەنجەی مێشک نین. لەدرێژەدا ئەو سەرئێشانەی کە جێی نیگەرانین و لەوانەیە نیشانەی تۆمۆری مێشک بن دەخرێنە روو.

*ئەو سەرئێشانەی لە خەوتان هەڵدەستێنێت.
*ئەو سەرئێشانەی لە سەرەتای رۆژ و بەیانیاندا دەست پێدەکەن و ئێشەکەیان بەیانیان زیاتر و رشانەوەشی لەگەڵدایە.
*ئەو سەرئێشانەی ئێشەکەیان تەحەمول ناکرێت.
*ئەو سەرئێشانەی بە حەبە ئارامکەرەوەکان (ئاسپرین، ستامینفۆن و ئیبۆپرۆفین) چارەسەر نەبن.
*ئەو سەرئێشانەی چەند رۆژ بۆ چەند هەفتەیان پێدەچێت.

بەشێک لە نیشانە باوەکانی شێرپەنجەی مێشک
*دابەزینی کێش بە شێوەی لەنەکار
*لێڵبوونی چاو
*بەرزبوونەوەی زەخت لە پشت سەر
*لەدەستدانی هێزی بیستن
*سەرگێژبوون و لەدەستچوونی هاوسەنگیی جەستە
*سڕبوونی ماسولکەکانی دەست و قاچ
*ماندوویەتی و تێکچوونی خووخدە و هەڵسوکەوتەکان

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved