26/6/2021 04:58 PM

چەند راستیی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە جیهانی دەوروبەرمان

زەینی ئێمە هەموو رۆژێک 74 گێگابایت زانیاری پرۆسێس دەکات کە بەرامبەرە لەگەڵ سەیرکردنی 16 فیلم! و لەوانەتە هەندێک جار وا هەست بکەین کە ئیتر لە هەموو شتێک ئاگادارین. بەڵام دەبێ واز لە باوەڕە بهێنین چونکە چەندین راستیی سەرسوڕهێنەرر سەبارەت بە ژیان و جیهان هەن کە تا ئێستا گوێتان تێوە نەبووە.
1-زۆرینە ئێسکەکانی ئێمە لە دەستماندا جێگیر بووە: کۆی گشتی ئێسکەکانی جەستەی مرۆڤ 206 دانەیە و لەم ژمارەیە 54 دانەیان لە دەستماندا جێگیر بوون، ژمارەی ئێسکەکانی قاچ نزیکەی 52 دانەیە و بەم جۆرە نیوەی ئێسکەبەندی مرۆڤ لە دەست و قاچیدا جێگیر بوون.
2-هەورێکی هەڵگری تۆفان و گەردەلوول کێشەکەی چەندین ملیار کیلۆگرامە: ئەو هەورانەی کە بەسەر ئێمەدا تێپەڕ دەبن بە هۆی ئەوەی هەڵگری ئاوێکی یەکجار زۆرن، کێشێکی زۆریان هەیە. بۆ نموونە ئەو هەورانەی هەڵگری تۆفان و گەردەلوولن کێشەکەیان چەندین ملیار کیلۆگرامە.
3-کۆرپەکان ئێسکی ئەژنۆیان نییە: مناڵی ساوا بۆ ئەوی بتوانێ بە ئاسانی گاگۆڵکە بکات ئێسکی ئەژنۆی نییە و ئەم ئێسکە هێدی هێدی و لە تەمەنی 10 ساڵاندا پێک دێت. واتە ئەو کاتەی مناڵەکە بە باشی ئەتوانێ لەسەر قاچی بڕوات.
4-سعودیا وشتر و لم لە ئوسترالیان هاوردە دەکات: لەوانەیە ئەم بابەتە هەندێک سەیر بێت چونکە سعودیا خۆی خاوەنی لم و وشترە. بەڵام راستی ئەوەیە کە سەرجەم ئەو وشترانەی سعودیا ماڵین و ئەوان وشتری کێوی لە ئوسترالیا دەکڕن بۆ ئەوەی گۆشتەکەیان بخۆن. ئەوان لمێکی تابەتیش لە ئوسترالیاوە هاوردە دەکەن بۆ ئەوەی کاروباری دروستکردنی خانووی پێ ئەنجام بدەن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved