26/6/2021 05:00 PM

چیرۆکی ژیانی ئەو پیاوەی 41 ساڵە لە دارستان دەژیت

ئەو پیاوەی ماوەی 41 ساڵە لەگەڵ باوکی لە دارستانەکانی ڤیتنام و دوور لە هەر مرۆڤێک ژیابوو، هیچ زانیارییەکی سەبارەت بە ژنان نییە. چیرۆکی سەیروسەمەرەی «هو وان لانگ» لە کۆتایی شەڕی ڤیتنام و لەپاش کوژرانیی دایک و دوو خوشکەکەی و بە راکردن لە شارستانیەت و ژیان لە قووڵایی دارستانەکانی ڤیتنامدا دەستی پێکرد. لانگ کە ئێستا تەمەنی 46 ساڵە،  لەگەڵ براکەی واتە تری و باوکیان لە دڵی دارستانەکانی ناوچەی «تای ترا»ـی پارێزگای کوانگ انگای ڤیتنام نیشتەجێ ببوون. ئەم سێ کەسە بە شێوەیەکی تەواو کێویانە ژیانیان بردووەتە سەر و بە خواردنی هەنگوین، میوە و راو کردنی ئاژەڵەکانی ناو دارستان و دروسکردنی حەشارگە، لەم ماوە دوور و درێژەدا خوویان بە ژیانی دوور لە مرۆڤەوە گرتبوو.
«ئالڤارۆ سرزۆ». ئەو وێنگەرەی لە ساڵی 2015ـدا ئەم بنەماڵەیەی دۆزیەوە لەم بارەوە دەڵێ: «ئەوان کاتێک لە دوورەوە مرۆڤەکانی دیکەیان دەبینی رایان دەکرد».ئەم بنەماڵەیە ساڵی 2015 ژیانێکی نوێیان لە گوندێکی بچووکی ڤیتنام دەست پێکرد بەڵام لەم دواییانەدا گەڕاونەتەوە ماڵەکەی خۆیان لە ناو دارستان. تری دەڵێ براکەم واتە لانگ «مناڵێکە لە جەستەی پیاوێکدا» و هیچ زانیارییەکی سەبارەت بە ژنان نییە و جیاوازیی نێوان باش و خراپ نازانێت و ئەگەر داوای لێ بکەم لە کەسێک بدات بە توندوتیژییەکی زۆرەوە ئەم کارە ئەنجام دەدات.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved