27/6/2021 04:22 PM

نیشانەکانی لاوازبوونی چاو

چاو یەکێک لە گرنگترین ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤە کە نەبوونەکەی بۆ مرۆڤ وێنا ناکرێت. چاو لە هەمانکاتدا ئەگەر ئاگاداری لێنەکرێت بەخێرایی لاواز دەبێت. هەڵبەت هەڵکشانی تەمەن و هەندێک لە نەخۆشییەکانیش کاریگەرن بۆ لاوازکردنی چاو. لەدرێژەدا بەشێک لە نیشانەکانی لاوازبوونی چاو ئاشنا دەبین.
لێڵبوونی بینایی: تەندروستیی چاو واتە بتوانین دەوروبەرمان بە وردەکارییەکانیەوە ببینین. بەڵام کاتێک بینایی چاو لێڵ دەبێت شەفافیەت لە چاودا نامێنێت و شتەکانی دەوروبەرمان بە لێڵی دەبینین.
هەستەوەری بەنیسبەت تیشک: ئەو کاتانەی تیشکی خۆر زۆریش بەهێز نییە، ناچارن چاوتان داپۆشن بۆ ئەوەی تووشی ئازار نەبن. ئەوە واتە چاوتان بەنیسبەت تیشکەوە هەوستەوری هەیە و دەبێ سەردانی پزیشک بکەن چونکە چاوتان لاواز بووە.
دوان‌بینین: دوان‌بینین کاتێک روو دەدات لە ئێوە یەک شت بە دوو شت ببینن. ئەمە یەکێک لە نیشانەکای زیانبەرکەوتنی چاوە و دەبێ بەخێرایی چارەسەرری بۆ بکرێت.
سەرئێشە: سەرئێشە زۆر جار نیشانەی دڵەڕاوکێ و زەختە لەسەر چاوەکانە کاتێک هەوڵ ئەدات لەسەر شتێک چڕ بێتەوە. لێڵبوون و دوان‌بینینی چاو ناچارتان دەکات لەسەر شتەکان چڕ ببنەوە و کەوابوو تووشی سەرئێشەیەکی بەهێز دەبنن.
ماندوویەتی چاو: بێ‌خەوی، هەڵامەت یان ئالەرژی وەرزی لە ماوەیەکی کورتدا هۆکارن بۆ ماندوویەتی چاو. ئەگەر بەهۆی سەیرکردنی بەردەوامی تەلەفیزیۆنم خوێندنەوەی کتێب و بەکارهێنانی ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان تووشی ماندوویەتی چاو بوون، ئەگەر هەیە چاوتان لاواز بووبێت.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved