28/6/2021 05:09 PM

ئەم هۆکارانە رادەی چەوریی خوێن بەرز دەکەنەوە

بەرزبوونی رادەی کۆلستڕۆڵی خوێن زیانی بۆ تەندروستیی گشتیی جەستە هەیە. کۆلستڕۆڵی بەرز هەمان چەوریی خوێنی بەرزە و کاریگەریی جیدی لەسەر میکانیزمەکانی دڵ هەیە. لەدرێژەدا بەشێک لە گرنگترین هۆکارەکانی تووشبوون بەم ئازارە دەخەینە روو.

سیستمی خۆراکی لاواز: بەکارهێنانی چەوری ئاژەڵی، چەوری ترانس (کە لە شیرنەمەنیەکاندا بوونی هەیە)، گۆشتی سوور و شیرەمەنییە چەورەکان هەموویان هۆکاری بەرزبوونەوەی چەوری خوێنن.
قەڵەوی: بەرزبوونەوەی قەبارەی جەستە و BMIـی سەرەوەی 30، کەسەکە رووبەڕووی مەترسیی چەوری خوێنی بەرز دەکەنەوە.
وەرزش نەکردن: وەرزش کردن ئاستی HDL یان کۆلستڕۆڵی بەسوود بەرز دەکاتەوە و رادەی کۆستڕۆڵی زیانبەخش یان LDL کەم دەکاتەوە
جگەرەکێشان: جگەرە زیان بە دیواری دەمارەکانی خوێن دەگەیێنێت و رادەی چەورییە زیانبەخشەکان لە دەمارەکاندا زیاد دەکات.
تەمەن: کاتێک تەمەنی مرۆڤ بەرز دەبێتەوە، مەترسیی تووشبوون بە چەوریی خوێن بەرز دەبێتەوە و دەمارەکانیش رووبەڕووی مەترسی دەبنەوە.
شەکرە: کاتێک شەکری خوێن بەرز بێیت چەوری خوێنیش بەرز دەبێتەوە.
سترێس: سترێس و دڵەڕاوکێ کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی گشتی جەستە هەیە و یەک لەوانەیە بەرزبوونەوەی ئاستی چەوری خوێنە.
کحول: بەکارهێنانی لەرادەبەدەری کحول هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی چەوریی جگەر و هەروەها چەوریی خوێن

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved