28/6/2021 05:11 PM

هۆکاری وەرینی قژی تووشبووانی کۆرۆنا چییە؟

بەپێی توێژینەوەکان نزیکەی 32٪ لەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا بوون لەگەڵ دیاردەی وەرینی قژ رووبەڕوو دەبنەوە. ئەم حاڵەتە بە هۆی هێرشی ڤایرۆس بۆ فۆلیکۆلەکانی قژەوە روو نادات، بەڵکوو دژکردەوەیەکە بۆ سترێسێکی فیزیۆلۆژیک و عاتفی لە ماوەی ئەم نەخۆشیەدایە. هەر کات سیستمی جەستەی ئێوە تووشی شۆک بێت، ئەگەری وەرینی قژ هەیە و ناوە زانستیەکەی «تلۆژن ئیفلۆویۆم»ـە.
وەرینی قژ بەگشتی لەنێوان ئەو کەسانەی دۆخی سترێس و دڵەڕاوکێ ئەزموون دەکەن بۆ نموونە عەمەلیات و مناڵبوون و حاڵەتی لەم چەشنە، باوترە و دوای چەندین مانگ کۆتایی دێت. جەستەی ئێمە کاتێک زەختی لەسەر بێت، سەرچاوەی جۆراوجۆر سەرف دەکات بۆ ئەوەی لە چالاکییەکانی بەردەوام بێت. لەم کاتانەدا جەستە لەسەر هەندێک بوار بۆ نموونە بەشی گەشەی قژ چڕ نابێتەوە و هەر بۆیە لەوانەیە چالاکییەکانی ئەم بەشە کەم بێتەوە.
وەرینی قژ بە هۆی کۆرۆناوە بەگشتی 6 مانگی پێدەچێت و پاشان هێدی هێدی ئەم حاڵەتە تەواو دەبێت و ئەو قژانەی وەریون دوبارە گەشە دەکەنەوە.

 

سەرچاوە: aarp

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved