28/6/2021 05:13 PM

ئایا دۆخی تەندروستیی کیم جونگ ئون ناجێگیرە؟

ئاژانسی فەرمیی هەواڵی کۆریای باکوور بە گوێرەی هاووڵاتیەکی نەناسیاو لە پیونگ یانگ باس لەوە دەکات لە سەرجەم خەڵکی ئەم وڵاتە بە بینینی دابەزینی بەرچاوی کێشی جەستەی رێبەری وڵاتەکەیان خەمبار بوون. ئەم راپۆرتە کە لە مێژووی کاری میدیایی لە کۆریای باکووردا دەگمەنە پاش ئەوە بڵاو بووەوە کە شرۆڤەکارانی بیانی لە سەرەتاکانی مانگی 6ـدا باسیان لەوە کردبوو کە رێبەری بە رواڵەت 37 ساڵەی کۆریای باکوور بەشێکی زۆر لە کێشی جەستەی لە دەست داوە. ئەو پیاوەی وەکوو دانیشتووی پیونگ یانگ ناسێندراوە، لە هەواڵەکانی کەناڵی KRTـدا دەڵێ: «بینینی ئەوەی کە رێبەری بەڕێزمان تەنها ئێسک و پێستەکەی ماوەتەوە، دڵی خەڵکی بە سەختی ئازار داوە و فرمێسک لە چاوی هەموواندا قەتیس ماوە».
لەم کلیپەدا، دانیشتووانی خەریکی سەیرکردنی شاشەیەکی گەورەن لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە کە بەشداری ئەم دواییانەی کیم و بەرپرسانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکارانی کۆریای باکوور لە کۆنسێرتێکدا نیشان دەدات. ئاژانسی هەواڵی کۆریای باکوور ئاماژەی بە هۆکار یان هۆکارەکانی دابەزینی کێشی کیمی نەکردووە. لەو رووەوە کە کیم جونگ ئون سەرجەم دەسەڵاتی کۆریای باکووری لە ژێر دەست دایە و هیچ نیشانەیەک لە دیاریکردنی جێگر  لەم وڵاتە نابیندرێ، میدیا بیانییەکان، رێکخراوە سیخوڕی و شرۆڤەکارانی سیاسی لە نزیکەوە دۆخی تەندروستی ئەم رێبەرە سیاسییە دەخەنە بەر سەرنج.
لە 2014ـدا بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ هیچ وێنە و ڤیدیۆیەکی کیم لە میدیاکانی کۆریای باکوور بڵاو نەبووەوە کە دواتر ئاشکرا بوو رێبەری ئەم وڵاتە تووشی نەخۆشی بووە و جگەرەکێشان، خواردنەوەی کحول و خواردنە چەورەکانی لێ قەدەغە کراوە.

 

سەرچاوە: yahoo

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved