28/6/2021 11:15 PM

دەست بەسەر دوو پەرتوكی مێژوویی بەنرخدا دەگيرێت

ھێزەكانی ئاسایش توانیان باندێكی دزینی شوێنەوار دەستگیربكەن و دەستبگرن بەسەر دوو پەرتوكی مێژوویی بەنرخدا كە مێژووەكەیان بۆ هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوەو نرخیان دەیان هەزار دۆلارە.

لە راگەیەنراوێكی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووه: لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بە مەبەستی ڕێگریكردن لە كڕین و فرۆشتن و مامەڵەكردن بە هەرجۆرە شوێنەوارێكی مێژوویی و بەنرخ، هێزەكانی ئاسایش توانیویانە باندێكی دزینی شوێنەوار دەستگیربكەن و دەستیش بگرن بەسەر دوو پەرتوكی كۆنی بەنرخدا.

ئەوەش خراوەتەڕوو: دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون هێزەكانیان توانیان باندێكی پێنج كەسی دزینی شوێنەوار دەستگیربكەن بە تۆمەتی دزین و مامەڵەكردن بە دوو پەرتوكی كۆنەوە كە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستاو نرخەكەیان هەزاران دۆلارە، پەرتوكەكان تایبەتن بە هەردوو ئاینی جولەكەو مەسیحی و لەسەر پێست و بە ئاوی ئاڵتون نوسراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو: تۆمەتباران لە خوارووی عیراقەوە پەرتوكەكانیان هێناوەتە ناو شاری سلێمانی و بەنیازبوون رەوانەی دەرەوەی هەرێمی بكەن.

خاك - راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved