29/6/2021 03:43 PM

بۆ دەبێ زمانمان پاک بکەینەوە؟

هەر لە مناڵیەوە پێمان گوتراوە پاش هەر خواردنێک بە  فڵچە لە ددانەکانمان بشۆین بەڵام ئایا دەتانزانی دەبێ زمانیشمان پاک بکەینەوە؟ پاککردنەوەی زمان بە ئەندازەی شۆردنی ددان بۆ پاراستنی تەندروستیی دەم و ددان پێویستە. ئەم کارە بەرگیری لە کۆبوونەوەی میکرۆب و پاشماوەی خۆراکەکان لەسەر زمان دەکات و ناهیڵێت دەممان بۆنی لێوە بێت. کۆبوونەوەی پاشماوەی خۆراک و بەکتریا و ڤایرۆسەکان لەسەر زمان جگە لەوەی هۆکاری دروستبوونی بۆنی ئازاردەری دەمن، هەستی تام و بۆن کردنیش کەم دەکەنەوە و رێگە خۆش دەکەن بۆ خراپبونی ددان و هەوکردنی پووک.
بۆ پاککردنەوەی زمان دەتوانن هەم فڵچەی ددان و هەم پاککەرەوەی زمان (ئامێرێکی تایبەت کە لە دەرمانخانەکان دەست دەکەوێت) بەکار بێنن.
بە گوتەی کارناسان پێویستە هەموو رۆژێک دوو جار، جارێک بەیانی و جارێک شەوانە بەر لە خەوتن، زمانمان بشۆین.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved