29/6/2021 03:45 PM

ماست بخۆن بۆ ئەوەی تووشی شێرپەنجەی سی نەبن

شێرپەنجەی سی یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی مەرگە لە جیهاندا. ئەگەرچی جگەرەکێشان بە هۆکاری سەرەکی تووشبوون بە نەخۆشییە دێتە ئەژمار بەڵام نزیکەی 20٪ـی تووشبووان هەرگیز جگەرەیان نەکێشاوە. ئەم کەسانە واباشە ماست بخۆن بۆ ئەوەی مەترسیی تووشبوون بەم ئازارەیان لێ دوور بکەوێتەوە.
توێژینەوەیەکی مەیدانی دەریخست خواردنی ماست و ئەو مەوادەی ریشاڵیان هەیە (سەوزە و میوە و شتی لەم چەشنە) ئەگەری سەرهەڵدانی شێرپەنجەی سی 33٪ کەم دەکاتەوە. لەم بوارەدا توێژینەوەیەکی ئەوتۆ لە ئاستی جیهاندا نەکراوە بەڵام لە توێژینەوەکانی دیکەدا پەیوەندی نێوان خواردنی ماست و ریشاڵ لەگەڵ باشتربوونی چالاکییەکانی سی دەرکەوتووە. کەوابوو ئەگەرچی ئەو توێژینەوەیەی لە سەرەوەدا باس کرا یەکەم توێژینەوەی راستەوخۆیە سەبارەت بە پەیوەندی خواردنی ماست و کەمبوونەوەی مەترسیی شێرپەنجەی سی و دڵخۆشکەریشە بەڵام یاسایەکی یەکلاکەرەوە نییە و پێویستە کاری زیاتری لەسەر ئەنجام بدرێت.
جگە لەمانە ماست دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، ڤیتامینەکانی B و D و زۆرێک لە مەوادە خۆراکیە بەسوودەکان. بەم حاڵەوە ئەوەتان لەیاد بێت کە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی سی زیاتر هەڕەشەیەکە لەسەر ئەو کەسانەی کەوا جگەرە دەکێشن یان پێشتر بە ماوەیەکی زۆر جگەرەیان کێشاوە. کەوابوو باشترین کار ئەوەیە کە بە خێرایی واز لە جگەرەکێشان بهێنن نەک ئەوەی لاتان وابێ بە خواردنی ماست و ریشاڵ دەتوانن کاریگەرییە نەرێنیەکانی جگەرەکێشان لەناو ببەن.

 

سەرچاوە: rd

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved