30/6/2021 04:31 PM

خواردنی خۆراکێک کە مێشی لەسەر نیشتبێ چیمان بەسەر دێنێت؟

حەشەرات هەڵگری میکرۆب و بەکتریاکانی سالمۆنێلا، ئی کولای، بەکتریاکانی برینی گەدە و جۆرەکانی دیکەی میرۆکە مەرگهێنەرەکانن. توێژەران بە تاتوێ کردنی ریزبەندیی DNA رادەی کۆبوونەوەی میکرۆبیان لەسەر دوو جۆر مێش کە لە ماڵەکاندا هەن، بەراورد کرد و لە ئەنجامدا تێگەیشتن 351 جۆر بەکتریای جۆراوجۆر لە جەستەی مێشی Musca domestica و 316 جۆر بەکتریا لە جەستەی مێشی blowflyـدا هەیە و بەشی زۆری ئەم میکرۆبانە لە کاتی نیشتنەوەی ئەم حەشەرەیە لەسەر پیسایی ئاژەڵەکان دەڕواتە جەستەیەوە. باڵ و قاچەکانی مێش پیسترین شوێنی جەستەی ئەم بوونەوەرن و دەتوانێ بەکتریاکان لە شوێنێکەوە بگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە. کەوابوو لە ئەگەری نیشتنی مێش لەسەر خۆراکێک تەنانەت بە ماوەیەکی کەمیش، نابێ ئەو خۆراکە بخۆن.
هەندێک جار مێش لە کاتی نیشتن لەسەر خۆراکەکان گەرا دەخات و ئەوە خراپترین جۆری پیسبوونی خۆراکەکانە. کەوابوو هەوڵ بدەن روکاری خۆراکەکان داپۆشن و شوێنی ژیانتان لە مێش و حەشەراتی دیکە پاک بکەنەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved