30/6/2021 04:34 PM

چەند خاڵی گرنگ بۆ پەروەردەکردنی مناڵ

پەروەردە و راهێنانی مناڵ بەتایبەت لەم سەردەمە بووەتە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی هەموو خێزانەکان. بەشێک لەم کێشەیە پەیوەندی بە گۆڕانی لایف ستایلی مرۆڤی سەردەمەوە هەیە و بەشێکیشی بێگومان بەرهەمی نائاگایی خێزانەکانە لە چۆنیەتی راپەڕاندنی ئەم ئەرکە قورس و گرنگە. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند خاڵ دەکەین کە دەتوانن لەم بوارەدا یاریدەدەرتان بن.
لە ژەمە خۆراکی مناڵاندا سەوزە و میوە لە یاد مەکەن: جەستەی مناڵ لە حاڵی گەشەدایە و لەم قۆناغەدا سیستمی خۆراک زۆر گرنگە. میوە و سەوزە دەوڵەمەندن بە مادە خۆراکیە بەسوودەکان کە سیستمی بەرگری مناڵ بەهێز دەکات و ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی کەم دەکاتەوە.
لای مناڵەکەتان جگەرە مەکێشن: جگەرەکێشان هۆکارە بۆ کێشە تەندروستییەکانی کۆئەندامی هەناسە لە مناڵاندا بۆ نموونە نەخۆشیی ئاسم، هوکردنی کۆئەندامی ئەناسە، هەوکردنی گوێ و لە کۆتاییدا مەرگ. هەر بۆیە بە هیچ جۆرێک لە ماڵەوە جگەرە مەکێشن.
هانی بدەن بە فڵچە ددانەکانی بشوات: خراپبوونی ددان یەکێک لە کێشە باوەکانی مناڵانە و ئەگەر چارەسەر نەکرێن رێگە بۆ جۆرەکانی هەوکردن و نەخۆشی خۆش دەکات. کەوابوو مناڵەکەتان هان بدەن رۆژی دوو جار فڵچە لە ددانەکانی بدات.
هەوڵ بدەن زوو بیخەوێنن: کەمبوونی خەو دەتوانێ بە کەمکردنەوەی هێزی سیستمی بەرگری رێگە خۆش بکات بۆ هێرشی میکرۆب و خانەکانی شێرپەنجە بۆ ناو جەستە و بەم جۆرە مناڵەکە تووشی نەخۆشی دەبێت، مناڵان بەپێی تەمەنیان دەبێ 10 بۆ 16 کاتژمێر بخەون.

چەند خاڵی دیکە بە کورتی
*ئیزن بدەن لە ئیشەکانی ماڵەوەدا یارمەتیتان بدەن.
*ئەو کارەی وا ئێوە ئەنجامی دەدەن دەبێتە سەرچەشن بۆ مناڵەکەتان، کەوابوو ئاگاتان لە هەڵسوکەوتەکانتان بێ
*بە وردی سەرنجی ژیانی مناڵەکەتان بدەن.
*رێز لە سەربەخۆیی مناڵەکەتان بگرن
*پارێز بکەن لە هەڵسوکەوتی توندوتیژانە لەگەڵ مناڵ، لە هەر کات و دۆخێکدا.

 

سەرچاوە: gahwareh

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved