30/6/2021 04:37 PM

لەم تەمەنەدا زیاتر هەست بە خەمۆکی دەکەین

سەرەڕای ئەوەی زۆر کەس لەسەر ئەو بڕوایەن کە ژیان لە تەمەنی 40 ساڵیەوە دەست پێدەکات، بەڵام هەندێک کەسی دیکە هەستێکی خۆشیان بەرامبەر بەم قۆناغەی ژیان نییە. بەپێی توێژینەوە نوێیەکان قەیرانی سەردەمی تازەپیری بڕوایەکی هەڵە نییە و ریشەیان لە قووڵایی جینەکانی مرۆڤدایە. ئەگەر ئێوەش رووبەڕووی ئەم قەیرانە بوونەتەوە بزانن کە تەنها نین و کۆمەڵێک کەسی دیکەش لە جیهاندا ئەم کێشەیەیان هەیە.
بەپێی توێژینەوە نوێیەکان ئەوپەڕی هەست بە خەمۆکی کردن لە مرۆڤدا لە تەمەنی 47 بۆ 48 ساڵدایە. لەم تەمەنەدا جۆرەکانی ئازاری دەروونی، فۆبیا، بێ‌هیوایی، دڵەڕاوکێ و بێ‌خەوی روو لە مرۆڤ دەکەن. ئەم بابەتە تەنها بۆ کەسانێک کە هاوسەرگیریشان نەکردووە هەر راستە.
هۆکاری سەرەکی ئەم قەیرانە ئەوەیە کە لەوە تەمەنەدا مرۆڤ زیاتر لەگەڵ راستییەکان رووبەڕوو دەبێتەوە، بەرپرسایەتییەکی زیاتر دەکەوێتە ئەستۆی و سەرجەمی ئەمانە تەندروستیی کەسەکە رووبەڕووی گرفت دەکەنەوە.
چەند رێگا بۆ تێپەڕاندنی ئەم سەردەمە:
*لەو هەلانەی بۆتان دەڕەخسێت بە باشترین شێوە کەڵک وەرگرن.
*هەوڵ بدەن زانیاری گرنگ لەگەڵ کەسانی دیکە شەیر بکەن
*لەگەل هاوڕێیان و دراوسێکانتان هاتوچۆ بکەن.
*کاتێکی زیاتر لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵە بەسەر ببەن.
*هوڵ بدەن لەگەل کەسانێکی زیاتر ئاشنا ببن و یارمەتی یەکتر بدەن بۆ ئەوەی لەم قەیرانە دەرباز بن.
*ئەوە بزانن کە ئێوە یەکەم مرۆڤ نین کە تووشی ئەم حاڵەتە دەبن و کۆتا کەسیش نین.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved