30/6/2021 09:43 PM

به‌شی كوردی له‌ كتێبخانه‌ی نیشتمانی یۆنان ده‌كرێته‌وه‌

وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، پاش هه‌وڵێكی زۆر توانیویانه‌ ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی یۆنان وه‌رگرن بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شێكی كوردی له‌ كتێبخانه‌ی نیشتمانی یۆنان.

ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ئاگاداريیه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانه‌وه‌

له‌ چوارچێوه‌ی كارو چالاكیه‌كانی وه‌زاره‌تمانداو به‌ هاوكاری دڵسۆزان، پاش هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆر توانیمان ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی یۆنان وه‌رگرین بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شێكی كوردی له‌ كتێبخانه‌ی نیشتمانی یۆنان.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داوا له‌ نووسه‌رانی كوردستان ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت كتێبه‌كانیان به‌شێوه‌ی كتێب و به‌ شێوه‌ی دیجیتاڵی له‌و كتێبخانه‌یه‌دا هه‌بن، ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی كتێبخانه‌ی گشتی شاره‌كانیانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كتێبه‌كانیان ڕه‌وانه‌ بكه‌ن بۆمان به‌ هه‌ردوو شێوه‌ی كتێب یان له‌سه‌ر  CD به‌ دیجیتاڵی.

ناوه‌ڕۆكی ھه‌ر كتێبێك به‌ دێڕو نیوێك تا دوو دێڕ له‌سه‌ر كاغه‌زێك بنوسرێ و بخرێته‌ ناو دووتوێی كتێبه‌كه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ ده‌رفه‌تێك بۆ نووسه‌رانی كوردستان تا كتێبه‌كانیان له‌ كتێبخانه‌ی وڵاتانی دنیادا بڵاوببنه‌وه‌.

له‌ هه‌ولێر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه‌ گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت له‌ پێشوازی كتێبه‌كان و نووسه‌رانی هێژادا ده‌بین.

خاك  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved