1/7/2021 06:30 PM

حەمام کردنی بەیانیان و چەند خاڵی گرنگ

ئەو هەڵانەی لە کاتی حەمام کردندا ئەنجام دەدرێن زیان بە پێست دەگەیەنێن. کارناسان هەندێک راسپاردەی تەندروستیان سەبارەت بە حەمام کردنی بەیانیان هەیە کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدەکەین.
گەرمیی ئاو نابێ زۆر بێت: ئەگەرچی حەمام کردن بە ئاوی سارد یان ئاوی شیلەوگەرم هەندێک ناخۆش بێی، بەڵام بە گوتەی کارناسان ئەم کارە بەسوودە. ئاوی گەرم جگە لەوەی پێست وشک دەکات، بەڵکوو پارێزەری دەرەوەیی پێست کە لە ئاسید و چەوری پێکهاتووە و ناهێڵێت بەکتریاکان بێنە ناو پێستەوە لەناو دەبات. ئەم توێژە نادیارە پێست لە وشکبوون، ورووژان و هەوکردن دەپارێزێت.
نابێ ماوەی حەمام کردن کاتێکی زۆر بخایەنێت: ئەگەرچی حەمام کردنێکی درێژماوە لە بەیانی رۆژێکدا کە پشوودانە لەوانەیە زۆر چێژبخش بێت بەڵام ئەم کارە زیان بە پێست دەگەیەنێت. کاتێک ماوەی حەمام کردن زۆر بخایەنێت، جگە لە کایگەریی نەرێنی ئاو لەسەر پێست، بەرکەوتنی پێست بە ماوەیەکی زۆر لەگەڵ مەوادە پاککەرەوەکان تەندرستیی پێست و قژ رووبەڕووی کێشە دەکاتەوە.
هەوڵ بدەن شامپۆ وسابوونی گونجاو بەکار بێنن: ئەگەر شامپۆ و سابوونی نەگونجاو بەکار بێنن، کات و گەرمیی ئاوی حەمام گرنگیی خۆیان لەدەست دەدەن. هەندێک لە سابوون و جیلەکان PH (رادەی ئاسیدی بوون)ـی پێست دەگۆڕن و دەیخەنە دۆخێکی نەگونجاوەوە. رۆن و جیلی شێدارکەرەوە بەکار بێنن بۆ ئەوەی هاوسەنگی ئاسیدیی پێست پارێزراو بێت.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved