1/7/2021 06:32 PM

چارەسەرکردنی بێ‌خەوی بە تیشکی خۆر

بێ‌خەوی زیاتر لە هەر کات و سەردەمێکی‌تر رووبەڕووی مرۆڤەکان بووەتەوە. کێشەی ئابووری، دڵەڕاوکێ و زۆر هۆکاری دیکە بێ‌خەوی بەدی دێنن. بەڵام رێگەچارە چییە؟
کاتژمێری بایۆلۆجیکی جەستە بە تیشکی سروشتی رێک دەخرێت. کاتێک بە رادەی پێویست بەرکەوتمان لەگەڵ تیشکی خۆر نەبێت، جەستە مێلاتۆنینێکی کەمتر وەردەگرێت، واتە ئەو هۆرمۆنەی بۆ خەوتن پێویستە و کەوابوو سووڕی خەو و بێداری ئێمە بە شێوەیەکی سروشتی کار ناکات و ئێمە بەردەوام ماندووین، چونکە شەوانە ناتوانین بە ئاسانی پشوو بدەین.
ئەگەر کەسەکە بە ماوەیەکی زۆر لەگەڵ تیشکی خۆر بەرکەوتنی نەبێت، بەدڵنیاییەوە سووڕی خەوکەی تێک دەچێت. کەوابوو زۆر گرنگە لە ماوەی رۆژدا بە رادەی پێویست لەگەڵ تیشکی خۆر بەرکەوتنی هەبێت و هەوای فرێش بڕواتە ناو سیەکانیەوە.
رووناک بوونی ناوەوەی ماڵیش کاریگەری لەسەر ئەم بابەتە هەیە. بۆ نموونە ئەگەر کەرەستەی ناو ماڵەکەتان رەنگێکی لێڵیان هەیە واباشە رەنگی رووناکتر بەکار بێنن. بەکارهێنانی ئاوێنە لە ماڵدا دەتوانێ تیشکی خۆر بگوازێتەوە بۆ بەشە تاریکەکان و جگە لەوەی کەشی ماڵەکە خۆشتر دەکات، تیشکی سروشتی کە بۆ جەستە پێویستە دێنێتە ناو ماڵەوە.
هەوڵ بدەن واز لە پەردە ئەستوور و قورسەکان بێنن چونکە رێگری دەکات لە هاتنی تیشکی خۆر بۆ ناوەوەی ماڵ. ئەگەر بگونجێت هەوڵ بدەن ژمارەی پەنجەرەی ژوور و ناو ماڵەکەتان زیاتر بکەن و بەم جۆرە تیشکێکی زیاتر دێتە ژوورەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved