3/7/2021 06:22 PM

چەند خۆراک بۆ لەناوبردنی ماندوویەتی

کاتێک هەست بە ماندوویەتی دەکەن لەوانەیە بیر لە کۆپێک قاوە بکەنەوە بۆ ئەوەی رادەی کافەئین بەرز بێتەوە و وزە بێتە ناو جەستەتانەوە. بەڵام چەندین خۆراکی دیکە هەن کە دەتوانن وزەبەخشترن بن. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند دانەیان دەکەین.
جۆ: خواردنی دانەوێڵە بەگشتی باشترین رێگەیە بۆ بەرزکردنەوەی وزەی جەستە. بەپێی توێژینەوەیەک، ئەو کەسانەی بەیانیان دانەوێڵە دەخۆن، زۆر زیرەکترن لەو کەسانەی بەیانیان خواردنەوە چەورەکان دەخۆن.
مۆز: مۆز دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات، شەکری سروشتی و ئاسید ئامینی و بەم جۆرە دەبێ بە بۆمبێک لە وزە. هەروەها ئەم میوەیە پڕاوپڕە لە تیرۆزین کە ئاستی زیرەکی بەرز دەکاتەوە.
ناوکەکان: چەرەسات و بەتایبەت ناوکی میوەکان بۆ کەمکردنەوەی ماندوویەتی زۆر بەسوودن. ئەم مەوادە هەستی تێری بە ئێوە دەبەخشن و بە هاوسەنگکردنی چەوری و پرۆتین، ئاستی شەکری خوێن رێک دەخەن.
هێلکە: هۆکاری ئەوەی کە زۆر کەس بەیانیان هێلکە دەخۆن ئەوەیە کە ئەم خۆراکە وزەبەخشە. هێلکە بریتییە لە ڤیتامین B و کۆلین کە بیرگەی مێشک بەهێز دەکەن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved