3/7/2021 06:24 PM

بۆچی واز لە پەیوەندییە خۆشەوستییە ناتەندروستەکەیان ناهێنن؟

هەندێک لە دەروونناسان لەسەر ئەو بڕوایەن هەر پەیوەندییەک رێژەیەک لە ناتەندروستیی تێدایە. ئەگەرچی هەوراز و نشێو لە پەیوەندییەکاندا بابەتێکی سروشتییە بەڵام دەبێ بزانن چ کاتێک دەبێ واز لە پەیوەندییەکەتان بهێنن. بەڵام هەندێک جار بەکردەوەیی کردنی ئەم قسەیە ئاسان نییە. لەدرێژەدا ئەو هۆکارانە دەخەینە روو کە ناهێڵن کەسەکان واز لە پەیوەندییە ناتەندروست و ژەهراوییەکانیان بهێنن.

ترس لە تەنهایی: بەپێی توێژینەوەکان ترس لە تەنهایی وادەکات مرۆڤەکان درێژە بە هەر چەشنە پەیوەندییەک بدەن، ئەویش بەو هۆکارە سادەیە کە بوونی هاوبەشێکی عاتفی خراپ "باشترە" لە نەبوونەکەی.
نزم بوونی ئاستی متمانەبەخۆیی: توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو کەسانی مەتمانەبەخۆییان کەمە حەزیان لەوەیە درێژە بە پەیوەندییە ناتەندروستەکانیان بدەن. ئەم کەسانە پاش ماوەیەک ئازاردران لەلایەن بەرامبەرەکەیانەوە بە هەڵە لایان وایە ئەوان هۆکاری رەفتارە خراپەکانی هاوبەشەکەیانن.
هیواداربوون بە باشتربوونی دۆخەکە: هەندێک کەس لایان وایە پەیوەندییە ناتەندروستەکەیان رۆژێک باش دەبێت یان ئەوەی کە رێگەیەک بۆ رزگاریی پەیوەندییەکەیان هەیە و لەئێستادا ئەوان نایدۆزنەوە. بەڵام لەڕاستیدا لە وەها دۆخێکدا بەرامبەرەکەتان رۆژ لەدوای رۆژ لێتان دوور دەکەوێتەوە.
ترسان لەوەی کە لەلایەن کەسێکی دیکەوە وەرنەگیرێن: مرۆڤەکان بە هۆی ئەوەی کە دەترسن لەوەی کە لەلایەن کەسێکی دیکەوە وەرنەگیرێن، واز لە پەیوەندییە ژەهراوییەکەی ئێستایان ناهێنن. ئەم کەسانە زۆربەیان لە دەربڕینی هەستەکانیاندا تووشی کێشە دەبن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved