4/7/2021 06:26 PM

ئەم ئاڵوگۆڕانەی نینۆک نیشانەی تووشبوون بە شەکرەن

زۆرینەی خەڵکی جیهان تووشی نەخۆشی شەکرە هاتوون و دەکرێ بڵێین ئەم نەخۆشییە بەنیسبەت رابردوو زیاتر پەرەی سەندووە. لە وڵاتانی گەورەی جیهان لە هەر 3 کەس، یەک کەس تووشبووی نەخۆشیی شەکرەیە. ئەم نەخۆشییەش هاوشێوەی هەموو نەخۆشییەکانی دیکە کۆمەڵێک نیشانەی هەیە و لەم بەشەدا هەندێک لەو نیشانانە کە لەسەر نینۆک دەردەکەون دەخەینە بەر باس.
سووربوونەوەیەکی بچووک لەسەر نینۆکدا: نینۆکەکان زۆر جار هەندێک زانیاری سەبارەت بە دۆخی تەنددروستی دەخەنە روو. بۆ نموونە کاتێک ژێر نینۆکتان سووربوونەوەیەکی بچووکی تێدا دەرکەوت سەردانی پزیشک بکەن چونکە لەوانەیە نیشانەی شەکرە بێت.
زەردبوونی نینۆک: ئەو هەوکردنانەی بەهۆی میکرۆنە قارچکیەکانەوە دێنە دی بەگشتی نیشانەی شەکرەن و لەسەر نینۆکەکان شوێندانەرن. هۆکارەکەشی دابەزینی شەکری خوێنە لە جەستەی ئەم کەسانەدا.
دەرکەوتنی هێڵی ئاسۆیی لەسەر نینۆک: لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن، هیڵی ئاسۆیی لەسەر نینۆکی مرۆڤ دەردەکەوێت کە بەگشتی نیشانەی تووشبوون بە شەکرەی جۆری ٢ـوە و هۆکارەکەشی رێژەی کۆنتڕۆڵنەکراوی شەکری خوێنە.
کورتبوونەوەی نینۆک: کورتبوونەوەی نینۆک بەهۆی جاوین یا شکانەوە روو دەدات بەڵام ئەگەر هۆکارەکەی نازانن و بێ‌هۆ ئەم ئاڵوگۆڕە هاتووەتە دی دەبێ بەخێرایی تاقیکاریی بۆ نەخۆشیی شەکرە ئەنجام بدەن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved