4/7/2021 06:28 PM

هۆکارەکانی ددانە جیڕە

بە لێکخشان و بەریەککەوتنی ددانەکان کە هەندێک جار زەختێکی زۆری لەگەڵدایە پێی دەگوترێت ددانە جیڕە یان «برۆکسیم». ئەم حاڵەتە هەندێک جار ئاگایانە و هەندێک جار نائاگایانە روو دەدات. ددانە جیڕە هەندێک جار تەنها شەوانە روو دەدات و بەم حاڵەتە دەگوترێت «ددانەجیڕەی شەوانە». لەدرێژەدا بەشێک لە هۆکارەکانی ددانەجیڕە دەخەینە روو.
*سترێس، دڵەڕاوکێ، سەرکوتکران و تووڕەیی
*لاوازییەکی بچووک، یان کاتێک کە ددان و شەویلکە بە باشی نەچنە سەر یەک.
*لەوانەیە نیشانەی هەندێک لە نەخۆشییە دەگمەنەکانی مێشک و ماسولکەکانی دەموچاو بێت.
*لە هەندێک حاڵەتدا، لەوانەیە یەکێک لە دواهاتەکانی بەکارهێنانی هەندێک لە دەرمانەکان بێت، بۆ نموونە دەرمانەکانی دژەخەمۆکی کە بریتین لە پرۆزاک (فلۆکستین)، زولوفت (سرترالین) و پاکسیل (پارۆکستین).
*یەکێک لە دواهاتەکانی نەخۆشیی لەرۆزکی یان پارکینسۆنە.

 

خاک _پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved