4/7/2021 10:06 PM

هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ رۆمانی مۆزه‌خانه‌ی كوڕه‌ قژدرێژ كرا

له‌ كتێبخانه‌ی ئاشتی له‌ هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونی رۆشنبیران كۆڕێك به‌ڕێوه‌چوو بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆمانی مۆزه‌خانه‌ی كوڕه‌ قژدرێژ.

نووسه‌ر كاروان كاكه‌سوور له‌و كۆڕه‌دا كه‌ له‌لایه‌ن نووسه‌ر دڵزار حه‌سه‌نه‌وه‌ به‌رێوه‌ده‌چوو، باسێكی نووسه‌ری كرد كه‌ ئێستا له‌ دانیمارك ده‌ژی و خاوه‌نی بیست به‌رهه‌می جیایه‌ له‌ چیرۆك و رۆمان و وه‌رگێڕان.

دوایی ئه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ نووسه‌ران سابیر ره‌شید د.محه‌مه‌د مه‌نتك و كاروان محه‌مه‌د فه‌تاح و پێشه‌وا عه‌بدوڵڵا و سه‌باح ره‌نجده‌ر، هه‌ریه‌كه‌و له‌ روانگای خۆیه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دونیایی رۆمانی (كاروان كاكه‌سوور) كرد كه‌ شێوازێكی تایبه‌ته.

له‌ گرنگیدان به‌ رۆڵی تاكی فه‌رامۆشكراو و یاغی له‌ ده‌سه‌ڵات، له‌ كۆتاییدا رۆمانه‌كه‌ خرایه‌ به‌رده‌ستی ئاماده‌بووان به‌ نرخێكی گونجاو.

خاك - پومیدیا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved