5/7/2021 06:52 PM

چیرۆکی ژیانی پیرترین پیاوی جیهان

جوتیارێکی خەڵکی وڵاتی «پۆرتۆ ریکۆ» تەنها چەند هەفتە بەر 113ـهەمین ساڵیادی لەدایکبوونی، لەلایەن بنکەی تۆماری گینسەوە وەکوو پیرترین پیاوی جیهان ناوزەد کرا. «ئیمیلۆ فلۆرس مارکێز» ساڵی 1908 لە پۆرتۆ ریکۆ لەدایکبووە لەئێستا تەمەنی 112 ساڵ و نزیکەی 300 رۆژە. مارکێز دووهەم مناڵی بنەماڵەیەکە کە 11 خوشک و برا بوون و بە گوتەی خۆی بەرپرسایەتییەکی زۆری لە ماڵەوە پێ دەسپێردرا، بۆ نموونە ئاگاداری کردن لە خوشک و برا بچووکەکانی.
مارکێز لەگەڵ «ئاندرێ‌ئا پرز» هاوسەرگیری کرد. ئەم خێزانە 75 ساڵ لەگەڵ یەک ژیان و دواجار لە ساڵی 2010ـدا ئاندرێ‌ئا کۆچی دوایی کرد. مارکێز و ئاندرێ‌ئا 5 مناڵ و 5 نەوە و 5 نەتیجەیان هەیە. مارکێز لەئێستادا لەگەڵ ئەو مناڵانەی وا لە ژیاندام دەژین و ناویان تیرسا و میلیتۆیە.
مارکێز پێشتر گوێی گران بووە و ئەو کاتەی تەمەنی 101 ساڵ بووە دەزگایەکی رێکخەری لێدانیان لە دڵیدا جێگیر کردووە بەڵام هێشتاش دڵی بەهێز و تەندروستە. مارکێز نهێنیی ئەم تەمەنە درێژەی لە دوو بابەتدا دەبینێتەوە، یەکەم خۆشەویستی لەڕادەبەدەر و دووەم خۆپاراستن لە تووڕەبوون.
ئەو کەسەی کە پێش مارکێز ناونیشانی پیرترین پیاوی زیندووی جیهانی لەلایەن گینسەوە وەرگرتبوو، پیاوێکی خەڵکی رۆمای بوو بە ناوی «دۆمیترۆ کۆمانسکۆ». ئەو لە 27ـی ژووەنی ساڵی 2020 و یەک مانگ لەدوای وەرگرتنی ئەم ناونیشانە و لە کاتێکدا کە تەمەنی 119 ساڵ بوو کۆچی دوایی کرد.
پیرترین کەسی جیهان لەئێستادا ژنێکی ژاپۆنییە کە تەمەنی 118 ساڵە و خەڵوەتگەیەکی پیری دەژیت.

 

سەرچاوە: CNN

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved