5/7/2021 06:55 PM

سوودەکانی ریشاڵ بۆ تەندروستی

ریشاڵ یان فایبەر جۆرێک کاربۆهیدراتە کە جەستە ناتوانێ هەرسی بکات. ئەوەی کە جەستەی ئێوە بۆ دابین کردنی وزە لەم مادەیە کەڵک وەرناگرێت بەو واتایە نییە کە ریشاڵ بێ‌بایەخە. لەدرێژەدا بەشێک لە سوودەکانی ئەم مادەیە دەخەینە بەر باس.
کەمکردنەوەی کۆلستڕۆڵ: بوونی ریشاڵ لە کۆئەندامی هەرسدا، رێژەی وەرگرتنی کۆلستڕۆل کەم دەکاتەوە. ئەم بابەتە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی دەرمانی کەمکردنەوەی کۆلستڕۆڵ بەکار دێنن زۆر گرنگە.
هاوسەنگ کردنی کێشی جەستە: ئەو خۆراکانەی ریشاڵیان تێدایە بۆ نموونە سەوزەوات و میوە، بە رادەیەکی کەم کالۆریان هەیە، هەروەها، بوونی ریشاڵ خێرایی پرۆسەی هەرس کەم دەکاتەوە و بەم جۆرە ناهێڵێت بەخێرایی بەرسیتان بێت. هەر بۆیە ئەگەر بەتەمان کێشتان دابەزێنن ریشاڵ بەکار بێنن.
کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن: لێک هەڵوەشانەوەی پێکهاتەی ریشاڵەکان لە جەستەدا، کاتێکی زۆری پێویستە. ئەم بابەتە یارمەتیتان دەدات ئاستی شەکری خوێنتان کۆنتڕۆڵ بکەن. هەر بۆیە خواردنی ئەو خۆراکانەی ریشاڵیان تێدایە بۆ تووشبوانی شەکرە زۆر پێویستە.
کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆئەندامی هەرس: خواردنی ریشاڵ دەتوانێ مەترسیی تووشبوون بە جۆرەکانی شێرپەنجە و بۆ نموونە شێرپەنجەی ریخۆڵە گەورە کەم بکاتەوە. هۆکارەکان بۆ ئەم مەسەلەیە زۆرن، بۆ نموونە بەشێک لە جۆرەکانی ریشاڵ، وەکوو «پەکتین» کە لە سێودا دەست دەکەوێت تایبەتمەندیی ئەنتی‌ئۆکسیدەنتی هەیە.
هەرمێ، شلیک، ئەڤەکادۆ، سێو و هەموو جۆرەکانی سەوزەوات سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بۆ ریشاڵن.

 

سەرچاوە: Rooziato

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved