6/7/2021 01:35 PM

باوترین کێشە تەندروستییەکانی وەرزی هاوین

وەرزی هاوین وەرزێکی پڕ پیت و بەرەکەتە بەڵام لەهەمان کاتدا بە هۆی گەرمیی هەواوە کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی دێتە ئاراوە و واباشە لێیان ئاگادار بین و خۆمانی لێبپارێزین. لە درێژەدا ئاماژە بە چەند دانەیان دەکەین.
سووتانەوە بە تیشکی خۆر: بەرکەوتن لەگەڵ تیشکی خۆر پێست دەسووتێنێت. گەرمی و تیشکی سەروبنەوشەیی خۆر هەندێک ئاڵوگۆڕ لە پێستدا پێک دێنێت کە رێژەی عارەقەکردنەوە بەرز دەکاتەوە و هۆکارە بۆ وشکی و قڵیشانی پێست. کەوابوو هەوڵ بدەن بە جوانی خۆتان داپۆشن و چاویلکە و کرێمی دژەخۆر بەکار بێنن.
کەم‌ئاوی جەستە: لەکاتی چالاکیدا، بەهۆی گەرمی هەواوە لەوانەیە بەخێرایی ئاوی جەستەتان کەم بێتەوە و رێگە خۆش بکات بۆ کۆمەڵێک کێشەی تەندروستیی جیدی. کەوابوو هەوڵ بدەن هەموو رۆژێک 10 بۆ 12 پەرداخ ئاو بخۆنەوە. ئاوی پاڵێوڕاو بخۆنەوە چونکە ڤایرۆس و بەکتریاکان لە هاویندا زیاترن.
ئێش و سووربوونەوەی چاو: ئەم کێشەیە رێگە خۆش دەکات بۆ هەوکردنی چاو و لە وەرزی هاویندا زۆر باوە. هەوڵ بدەن بەردەوام چاوتان بە ئاوی پاک بشۆنەوە و کاتێک لە ماڵ دەڕۆنە دەرەوە چاویلکەی دژەخۆر بەکار بێنن.
ژەهراوی‌بوونی جەستە بەهۆی خۆراکەکانەوە: گەرم و شێداربوونی هەوا رێگە خۆش دەکات بەکتریاکان میوە و سەوزە و خۆراکەکانی دیکە ژەهراوی بکات و ئەمەش ئێشی گەدە، سکچوون و رشانەوەی لێدەکەوێتەوە. کەوابوو خۆتان لە خواردنی خۆراکە کاڵ و نەکوڵاوەکان بپارێزن و بە هیچ شێوەیەک خۆتان تووشی برسێتیی لەڕادەبەدەر مەکەن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved