6/7/2021 01:37 PM

رێکارەکانی بەرزکردنەوەی خڕۆکەی سوورەکانی خوێن

خڕۆکە سوورەکان بەرپرسی گواستنەوەی خوێنی دەوڵەمەند بە ئۆکسیجەنە لە جەستەدا، کەبوو تەندروستیی ئەم پێکهاتە گرنگەی ناو خوێن بپارێزین. لەم بابەتەدا دەمانهەوێ بزانین چۆناوچۆن دەتوانین خڕۆکە سوورەکانی خوێن بە شێوەی سروشتی زیاد بکەین.
ئاسن بخۆن: نیسک، فاسۆلیا، سەوزەوات، چەرەسات، گۆشت و هێلکە دەوڵەمەندترین سەرچاوەکانن بۆ ئاسن. ئەم مادەیە رێژەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن زیاد دەکات و چالاکترین دەکات.
زیاتر مس بخۆن: چەرەسات، دانەوێڵە، گێلاس، گۆشتی مریشک و چۆکڵێت باشترین سەرچاوەکانن بۆ مس. کەسانی گەورەساڵ هەموو رۆژێک دەبێ 8 بۆ 18 میلی‌گرام لەم مادە کانگەییە بخۆن. ئەم مادەیەرێگە خۆش دەکات بۆ وەرگرتنی ئاسن لەلایەن جەستەوە.
زیاتر ئاسید فۆلیک بخۆن: سەوزەواتە گەڵا سەوزەکان (سپیناخ و ... )، دانەوێڵە و چەرەسات باشترین سەرچاون بۆ دابینکردنی ئەم مادەیە. ڤیتامین B9 یارمەتیدەرە بۆ بەرەهەمهاتنی نۆرماڵی خڕۆکەی سووور. ئەگەر ئاسید فۆلیک بە رادەی پێویست لە جەستەدا نەبێت، کەم‌خوێنی لێدەکەوێتەوە.
ڤیتامین A: ئەم ڤیتامینە کە Retinolـیشی پێدەگوترێت، پێکهاتەیەکی گرنگە بۆ پەرەپێدان بە خانە بنەڕەتییەکانی مۆخی ئێسک. پرۆسێسی هێمۆگلۆبین بەرهەمهاتنی ئاسن گەرەنتی دەکات. گێزەر، کاهوو، بیبەری شیرین و هەڵووژە دەوڵەمەندن بەم جۆرە ڤیتامینە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved