6/7/2021 01:39 PM

سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم بە گەدەی بەتاڵەوە

زۆرینەی ئێمە کاتێک لە خەو هەڵدەستین رۆتینێکی تایبەت و بەردەواممان هەیە، بۆ نموونە خواردنەوەی قاوە، چا یان ئاوی سارد. بەڵام ئەم خاڵە سەلمێندراوە کە خواردنەوەی ئاوی گەرم لە سەرەتاکانی رۆژدا کۆمەڵێک سوودی تەندروستی لێدەکەوێتەوە کە لە درێژەدا باسیان دەکەین.
پرۆسەی هەرس بەهێز دەکات: خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی گەرم بە گەدەی بەتاڵەوە هۆکارە بۆ دورخستنەوەی ژەهرەکان لە جەستە و بەم جۆرە سیستمی هەرس باشتر دەتوانێ ئەرکەکانی راپەڕێنێت. ئەم بابەتە بۆ خواردنەوەی ئاوی سارد لەگەڵ خۆراکە چەورەکان پێچەوانەیە و خێرایی پرۆسەی هەرس کەم دەکاتەوە.
بەرگیری لە قەبزی: زۆرینەی ئەو خۆراکانەی لە ماوەی رۆژدا دەیانخۆین، بە سەختی هەرس دەبن ودەبنە هۆی دروستبوونی غازات و قەبزی. خواردنەوەی ئاوی گەرم جووڵەکانی ریخۆڵە بەهێزتر دەکات و ئەم کێشانە کەم دەکاتەوە.
لەناوبردنی ئێشەکانی رۆژانە: پەرداخێک ئاوی گەرم لە سەرەتای بەیانیدا دەتوانێ ئێشی سووڕی مانگانە و تەنانەت سەرئێشە لەناو ببات. ئاوی گەرم هۆکارە بۆ ئارامیی ماسولکەکانی سک، لەناوچوونی زیپکە هەروەها کەمبوونەوەی گرژبوونی ماسولکەکان.
دابەزینی کێش: خواردنەوەی ئاوی گەرم خێرایی میتابۆلیزمی جەستە بەرز دەکاتەوە و بەم جۆرە خێرایی تاوانەوەی چەورییەکان زیاد دەبێت و بەم جۆرە کێش دادەبەزێت.
باشترکردنی سووڕی خوێن: خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی گەرم بە گەدەی بەتاڵەوە دەبێتە هۆی شکانی چەورییەکان لە جەستەدا. ئەم بابەتە جەستە لە ژەهرەکان پاک دەکاتەوە و بەم جۆرە سووڕی خوێن باشتر دەبێت.

 

سەرچاوە: migna

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved