7/7/2021 03:39 PM

هۆکارە سەرەکییەکانی لەهۆشچوون

لەهۆشچوون و بوورانەوە بەگشتی بەهۆی کەمبوونەوەی سووڕی خوێن لە مێشکدا روو دەدات. کاتێک سووڕی خوێن لە مێشکدا کەم دەبێتەوە، ئوکسیجەنێکی کەمترە دەگات بە خانەکانی مێشک، هەر کام لەم حاڵەتانەی خوارەوەش دەتوانن هۆکار بن بۆ دیاردەی لەهۆشچوون.

*کێشەکانی دڵ و دەمار و بە تایبەت نارێکبوونی لێدانی دڵ

*کەم خوێنی، شەکرەی کۆنتڕۆڵنەکراو و یان ئاڵۆزی ئەعساب
*کم‌ئاویی جەستە
*بەکارهێنانی دەرمانەکانی تایبەت بە فشاری خوێن، نەخۆشییەکانی دڵ و خەمۆکی
*کێشەی دەمارە خوێنیەکانی مێشک
*دابەزینی فشاری خوێن لەپاش گۆڕینی لەناکاوی حاڵەتی جەستە، بۆ نموونە وەستانی لەنەکا لەکاتی راکردندا
*هەست بە ئێشانی ریخۆڵە لەکاتی کۆکە یان پژمەدا
*دڵەڕاوکێ، سترێس و ترس
*ئەو دۆخە پزیشکیانە کاریگەریی لەسەر سی دادەنێن بۆ نموونە پشووسواری.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved