7/7/2021 03:42 PM

سوودەکانی ئاوی ترێ

ترێ خۆی لە خۆیدا میوەیەکی بەسوودە بۆ تەندروستی و جێی ئاماژەیە کە بەشێکی زۆر لە سوودەکانی لە ئاوەکەیدا جێگیر بووە؛ هەڵبەت توێکڵ و ناوکی ترێش سوودی تایبەت بە خۆیان هەیە بەڵام ئێمە لەم بابەتەدا باسی سوودەکانی ئاوی ئەم میوەیە دەکەین.
بەرگیری لە شێرپەنجە: ترێ دەوڵەمەندە بە ئەنتی ئۆکسیدەنتی «پۆلی فینۆل» کە رەوتی شێرپەنجە خاو دەکاتەوە یان دەیوەستێنێت. ئاوی ئەم میوە بەرگیری دەکات لە شێرپەنجەکانی سی، دەم، هێلکەدان، مناڵدان، پرۆستات و ریخۆڵە گەورە.
شەکرە کۆنتڕۆڵ دەکات: ئاوی ترێ نشاستە و شەکرەکانی ناو جەستە کەم دەکاتەوە، کەوابوو خواردنەوەی ئاوی ترێ بۆ تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە دەتوانێ زۆر بەسوود بێت.
دژی هەڵامەتە: ئاوی ترێ سیستمی بەرگری بەهێز دەکات و هەڵامەتیش واتە لاوازبوونی سیستمی بەرگریی جەستە. هەر بۆیە خواردنەوەی ئاوی ئەم میوەیە دەتانپارێزێت لە هەڵامەت و نەخۆشییە هاوشێوەکانی.
کەمکردنەوەی کێش: ئاوی ترێ خاوەنی ئەنزیمێکە کە چەوری ئەتاوێنێتەە و وەرگرتن شەکر و نشاستە لەلایەن جەستەوە کەم دەکاتەوە. ئەو کەسانەی دەیانهەوێ لەش و لارێکی رێکوپێکیان هەبێت لە سیستمی خۆراکەکەیاندا نابێ ئاوی ترێ لە یاد بکەن.
سیستمی هەرس بەهێز دەکات: ئەم تایبەتمەندییەی ترێ پەیوەندی بە ناوک و توێکڵی ئەم میوەیەوە هەیە، چونکە ئەم دوو بەشە دەوڵەمەندن بە ریشاڵ و ریشاڵیش چالاکییەکانی گەدە و بەگشتی سیستمی هەرس باشتر دەکات.

 

سەرچاوە: stylesatlife

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved