7/7/2021 03:44 PM

نیشانەکانی کەمبوونی پوتاسیۆم لە جەستەدا

پوتاسیۆم یەکێک لە مادە خۆراکییە گرنگەکانە بۆ باشترکردنی بەشێکی زۆر لە چالاکییەکانی جەستە بۆ نموونە پاراستنی رێژەی لێدانی دڵ. ئەم کێشەیە کاتێک روو دەدات کە کەسەکە نەتوانێ لە رێگەی خۆراکەوە ئەم مادەیە وەربگرێت یان بە هۆی رشانەوە و سکچوونەوە ئەم مادەیە لە جەستەی بڕواتە دەرەوە. لەدرێژەدا بەشێک لە نیشانەکانی کەمبوونی پوتاسیۆم لە جەستەدا دەخەینە روو.
قەبزی: کەمبوونی پوتاسیۆم شوێندانەرە لەسەر ماسولکەکانی ریخۆڵە و رەوتی هەرسی خۆراک کەم دەکاتەوە و بەم ئەمەش قەبزی و غازاتی سکی لێدەکەوێتەوە.
لاوازبوونی ماسولکە: مرۆڤ کاتێک عارەقە دەکاتەوە بەشێک لە پوتاسیۆمی جەستەی لەدەست دەدات، هەر بۆیە کاتێک چالاکییەکی فیزیکیی قورس ئەنجام دەدات یان لە هەوایەکی گەرمدا دەبێت زۆر جار رووبەڕووی ئێش و ئازاری ماسولکەکانی دەبێتەوە.
کێشەی هەناسەدان: هەناسەدان پێویستی بە بەکارهێنانی چەندین ماسولکەیە بەتایبەت دیافراگم. ئەگەر رێژەی پوتاسیۆمی جەستە زۆر کەم بێتەوە، ئەم ماسولکەیە ناتانێ بە باشی کار بکات و بەم جۆرە کەسەکە تووشی پشووسواری و کێشەکانی هەناسەدان دەبێت.
فشاری خوێنی ئاست بەرز: ئەگەر ئاستی پوتاسیۆم لە جەستە کەم بێت، فشاری خوێن بەرز دەبێتەوە بەتایبەت لەو کەسانەدا کەوا خوێیەکی یەکجار زۆر بەکار دێنن. پوتاسیۆم دەمارەکان ئارام دەکاتەوە و بەم جۆرە فشاری خوێن لە ئاستێکی نۆرماڵدا رادەگرێت.
لێدانی دڵ تووشی گرفت دەبێت: پوتاسیۆم رۆڵێکی گرنگی لە رێکخستنی چالاکیی ماسولکەی دڵدا هەیە. کەمبوونی ئەم مادەیە لە جەستەدا هۆکارە بۆ ناڕێکبوونی لێدانی دڵ و ئەمەش لە درێژخایەندا کێشەی جیدی بۆ دڵ و دەمارەکان دروست دەکات.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved