8/7/2021 02:32 PM

بە خواردنی ئەم خۆراکانە جەڵتە لە خۆتان دوور بخەنەوە

سەرەڕای پێشکەوتنێکی زۆر کە لە بواری زانستی پزیشکیەوە هاتووەتە ئاراوە بەڵام بەداخەوە رۆژ لە دوای رۆژ ژمارەی قوربانیانی جەڵتە زۆر دەبن. لە ئێستادا هەر دووک چینی گەنج و پیر بە یەک رادە تووشی ئەم کێشە مەترسیدارە دەبنەوە. بە گوتەی پزیشکان لایف ستایل و بەتایبەت جۆری خۆراک دەتوانێ زۆر کاریگەر بێت بۆ بەرگیری کردن لە جەڵتە. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند خۆراک دەکەین کە مەترسیی ئەم ئازارە کەم دەکەنەوە.
قەیسی وشک: گەورەساڵ هەموو رۆژێک پێویستیان بە بڕێکی دیاریکراو لە پوتاسیۆمە و کەمبوونی ئەم مادەیە جەڵتەی مێشک و دڵی لێدەکەوێتەوە. پەرداخێک قەیسی وشک دەتوانێ 32٪ـی پێویستیی رۆژانەی ئێوە بەم مادە گرنگە دابین بکات.
ئەڤەکادۆ: پەرداخێک ئەڤەکادۆ 24٪ـی پێویستیی رۆژانەی ئێوە بە پوتاسیۆم دابین دەکات. هەروەها لە  پێکهاتەی ئەڤەکادۆدا کۆمەڵێک ئاسیدی چەوری بەسوودی تێدایە لە ورووژانەکانی جەستە کەم دەکەنەوە.
گەڵای چەوەندەر: گەڵای چەوەندەری کۆڵاو دەتوانێ 20٪ پێویستیی رۆژانی ئێوە بە پوتاسیۆم دابین بکات. گەڵای چەوەندەر دەوڵەمەندە بە پوتاسیۆم و مەگنسیۆم کە هەردوکیان هۆکارن بۆ پاراستنی فشاری خوێن و بەم جۆرە بەرگیری لە جەڵتە دەکات.
پەتاتە: یەک دانە پەتاتەی مامناوەند دەتوانی 20٪ـی پوتاسیۆمی جەستە دابین بکات و ئەم رێژەیە دوو بەرابەری ئەو پوتاسیۆمەیە کە لە مۆزدا هەیە.
سپیناخ: ئەم سەوزەیە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین K، فۆلات، کالسیۆم و ئاسن. هەروەها برێکی زۆری ریشاڵ هەیە، واتە ئەو مادەیەی کە مەترسیی جەڵتەی دڵ و مێشک کەم دەکاتەوە. پەرداخێک سپیناخ 50٪ـی پێویستیی ژنان و 37٪ـی پێویستیی پیاوان بە مەگنسیۆم دابین دەکات.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved