8/7/2021 02:34 PM

تەماتەی کاڵ؛ باشترین خۆراک بۆ رۆژانی گەرمی هاوین

بە گوتەی پزیشکان تەماتەی کاڵ سەرچاوەیەکی باشە بۆ لیکۆپن (ئەنتی‌ئۆکسیدەنتێکی بەسوود)، ڤیتامین C، پوتاسیۆم و ئاسید فۆلیک. ئەگەرچی کوڵاندنی تەماتە لەوانەیە رێژەی لیکۆپن زیاد بکات بەڵام بەپێی سەرچاوە زانستییەکان واباشە هەندێک جار تەماتە بە کاڵی بخورێت. هەڵبەت بۆ ئەوەی رێژەی وەرگرتنی ئەم ئەنتی‌ئۆکسیدەنتە بە بێ کوڵاندن زیاد بکەین دەکرێ هەندێک زەیتی زەیتوونی لێ زیاد بکەین. لەدرێژەدا چەند رێگەی سادە بۆ بەکارهێنانی تەماتە بە کاڵی دەخەینە روو.
ئێوە بە هەر جۆرە مادەیەکی خۆراکی دەتوانن زەلاتە و ساندەویچ دروست بکەن بەلام ساندەویچی تەماتە لە وڵاتانی رۆژئاوایی لاینگری زۆرە. ئێوە دەتوانن چەند کوت تەماتە بخەنە ناو نانێکەوە، سۆس و خوێ و بیبەری لێ زیاد بکەن و بیخۆن. هەروەها دەتوانن بۆ ئەوەی ساندەویچەکە بەتامتر بێت پەنیر، هێلکەی کوڵاو و ئەڤەوەکادۆش لەم لێکدراوە زیاد بکەن.
خواردنی سۆسی تەماتە لەگەڵ سپاگێتی و پاستا لاینگرێکی یەکجار زۆرە، بەڵام واباشە بەپێی رێنماییە پزیشکییەکان کە باس لە بەسوودبوونی تەماتەی کاڵ دەکەن، لەمەودوا پاستا و سپاگێتی لەگەڵ سۆسی تەماتەی کاڵ بخۆن.
تەماتەی برژاویش یەکێک لە رێگەکانی ئامادەکردنی تەمامەیە بۆ خواردن و لە کەمترین کاتدا جێبەجێ دەبێت. ئاوی تەماتەش لە رۆژانی گەرمی هاویندا خواردنەوەیەکی زۆر گونجاو و بەسوودە.

 

سەرچاوە: rooziato

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved