بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە، پیوەری زیرەکی کارەبای سنورەکە دەکەویتە کار‌و پێوەرەکان ٤٠ ئەمپێرین. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە: ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی کارەبای سنوری پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە کە پێوەری زیرەکی کارەبایان بۆ بەستراوە، له ئێستادا پێوه‌ره‌كان كراوه به (٤٠) ئەمپێر کارا دەبێت. ئاماژە بەوەش كراوە، ئه‌گه‌ر له ٤٠ ئەمپێر زیاتر به‌كاربهێنرێت، پێوه‌ره‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌كوژێته‌وه‌و دواتر هه‌ڵده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا به‌كارهێنان كه‌منه‌كرێته‌وه بۆ ماوه‌ى ٤٥ دەقیقە پێوه‌ره‌كه ده‌كوژێته‌وه، بۆیه تكایه هه‌وڵبده‌ن له‌و بڕه دیاریكراوه زیاتر به‌كارنه‌هێنن بۆ ئەوەى توشى گرفتى کوژاندنەوەى کارەبا نەبن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure