10/7/2021 05:17 PM

چەند رێکار بۆ پاراستنی تەندروستیی پێست

بە گوتەی کارناسان سیستمی خۆراک دەتوانێ زۆرترین کاریگەری لەسەر تەندروستی و جوانیی پێست هەبێت. هەڵبەت ئەم خۆراکانە دەبێ خۆراکی تەواو/ Whole Foods بن، واتە ئەو مادە خۆراکییە رووەکیانەی کە نەپاڵێوراون و مەوادی دیکەیان لێ زیاد نەکراوە.

میوە و سەوزەی رەنگاڵە جۆراوجۆر بخۆن: هەموو جۆرە میوە و سەوزەیەک بخۆن. بۆ نموونە بیبەری وور، سەوزەواتە گەڵا سەوزەکان، گێزەر و شتی لەم چەشنە. بنەماڵەی برۆکلیش بژاردەیەکی باشن بۆ ئەم مەبەستە چونکە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین K و فۆلات.
بەکارهێنانی شەکرە زیادکراوەکان کەم بکەنەوە: بۆ بەرگیری کردن لە ورووژانی پێست، خواردنی خۆراکە دەسکردەکان، بەتایبەت شەکرە زیادکراوەکان کەم بکەنەوە. بۆ نموونە هەوڵ بدەن مەوادی خۆراکی پیشەسازی کەمتر بەکار بێنن چونکە پڕاوپڕن لە شەکر.
پارەکەتان سەرفی ئەو حەب و دەرمانانە مەکەن کە رێکلامیان بۆ دەکرێت: هەندێک جار ریکامەکان کاریگەری لەسەر مرۆڤ دادەنێن بۆ ئەوەی دەرمان و حەبێکی تایبەت بەکار بێنن بۆ وەرگرتنی ڤیتامین و مادە بەسوودەکانی دیکە، بەڵام دەبێ ئەوە بزانن کە خۆراکێکی تەندروست زۆر بەسوودترە و تێچوویەکی کەمتریشی هەیە و لەهەمانکاتدا ئەم دەرمانانە زیانی تایبەتیشی بۆ نموونە بۆ پێست هەیە.
ئاو بخۆنەوە: خواردنەوەی ئاو سادەترین و کەم خەرجترین رێگەیە بۆ دوورخستنەوەی ژەهرەکان لە جەستە. خواردنەوەی چای سەوزیش دەتوانێ جگە لە دابینکردنی ئاوی جەستە جەستە لە ورووژان بپارێزێت.
زێدەڕۆیی مەکەن لە خواردنی کافەئیندا: کافەئین تایتمەندیی ئەنتی‌ئۆکسیدەنتی هەیە و سوودبەخشە بۆ جەستە بەڵام زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی ئەو خواردن و خواردنەوانەی ئەم مادەیەیان تێدایە ئاستی هۆرمۆنەکانی سترێس کەم دەکاتەوە کە لەدرێژەدا کاریگەریی نەرێنی لەسەر پێست جێدەهێڵێت.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved