10/7/2021 05:19 PM

ئەگەر عارەقە نەکەنەوە چی روو دەدات؟

عارەقە کردنەوە یەکێک لەو حاڵەتە ناخۆشانەیە کە کەمتر کەسێک دەتوانێ خۆی لەگەل بگونجێنێت. ئەم حاڵەتە بەتایبەت لە وەرزی هاویندا زۆر روو دەدات. بەڵام سەرەڕای هەندێک گیر و گرفت کە هۆکارەکەی عارەقەکردنەوەیە، ئەگەر ئەم دژکردەوە سروشتییەی جەستە نەبێت چەند حاڵەتی تایبەت دێنە ئاراوە کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدەکەین.

کاریگەری لەسەر پێست دەبێت: عارەقەکردنەوە دژەبەکتریایە چونکە یارمەتیدەرە بۆ بەتاڵبوونی کونەکانی پێست لەو پاشماوانەی لەوێدا دەمێننوە. کەوابوو ئەگەر عارەقە نەکەینەوە بەکتریاکانی پێست هەر لەوێدا دەمێننەوە رێگە بۆ ورووژانی پێست خۆش دەکەن.
مەترسیی تووشبوون بە بەردی گورچیلە بەرز دەبێتەوە: هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە عارەقەکردنەوە هۆکارە بۆ دوورخستنەوەی سودیۆم لە جەستە کە ئەگەر بڕواتە ناو گورچیلە و میزەوە دەبێتە بەرد. کەوابوو عارەقەکردنەوە رادەی خوێن زیاد دەکات و ئەمەش هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان.
لە هەوای گەرمدا فێنک نابنەوە: کاری سەرەکیی عارەقەکردنەوە فێنککردنەوەی جەستەیە، کەوابوو ئەگەر عارەقە نەکەنەوە تووشی سەرگێژبوون، گرژبوونی ماسولکە، رشانەوە و بەتایبەت بەرزبوونەوەی گەرمیی جەستە دەبن و ئەم حاڵەتە گیانتان دەخاتە مەترسییەوە.
کاتێکی کەمتر سەرف دەکەن بۆ بڕیاردان: توێژینەوەکان دەریانخستووە کاتێک مرۆڤەکان بەشێوەی سروشتی عارەقە دەکەنەوە کاتێکی زیاتر سەرف دەکەن بۆ بیرکردنەوە و پاشان بڕیاردان و لە کۆتاییدا بڕیارێکی مەترسیدار دەدەن. کەوابوو ئەگەر عارەقە نەکەنەوە کاتێکی کەمتر سەرف دەکەن بۆ بڕیارە مەترسیدارەکان و لەم رووەوە کەمتر تووشی گرفت دەبن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved