10/7/2021 05:20 PM

کۆرۆنای جۆری دێلتا چییە؟

هەر وەک ئاگادارن ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیکەی 18 مانگە سەریهەڵداوە و لەم ماوەیەدا سەرانسەری جیهانی کەم و زۆر گرتووەتەوە. ئەم ڤایرۆسە سەرەتا لە وڵاتی چین دەرکەوت و پاشان گوازراوە بۆ وڵاتانی دیکە و تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی جیهانی کردووەتە قوربانی. ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا چەندین حاڵەتی گۆڕیوە و هەر کامەیان تایبەتمەندیی خۆیان هەبووە، بۆ نموونەی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری ئینگلیزی، بەڕازیلی، ئەفریقی و هتد. نوێترین جۆری ئەم ڤایرۆسە کە دەگوترێ لە وڵاتی هیند سەریهەڵداوە جۆری دێلتایە کە جگە لە هیند گوازراوەتەوە بۆ چەندین وڵاتی دیکە.
بەرچاوترین جیاوازیی ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیوەندی بە خێرایی بڵاوبوونەوەکەیەوە هەیە و نیشانەکانیشی تا رادەیەک لەگەڵ جۆرەکانی پێشوو جیاوازە؛ بۆ نموونە لەم جۆرەدا تووشبووان کەمتر رووبەڕووی کۆکەی وشک و تا لێهاتن دەبنەوە کە باوترین نیشانەکانی جۆرەکانی پێشوو بوو. هەروەها خێرایی تووشبوونی گەنجان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای دێلتاوە یەکجار زۆرە.
ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆرەکانی پێشوو لە ماوەی 10 بۆ 14 رۆژدا نیشانەکانی دەردەکەوتن بەڵام لە جۆری دێلتادا نیشانەکای پاش 2 بۆ 4 رۆژ لە کەسەدا دەردەکەون. پشووسواری، ئاوی لووت و لەدەستدانی هەستکردن بە تام و بۆن لەم جۆرە پێشکەوتووەی کۆرۆنادا زیاتر لە نیشانەکانی دیکە خۆی دەنوێنن.
ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەئێستا بە خەستی باشووری ئێرانی گرتووەتەوە و لە تارانی پایتەختی ئەم وڵاتەش دۆخی نائاسایی راگەیەندراوە.

 

سەرچاوە: timesofindia.indiatimes

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved