11/7/2021 03:37 PM

دەرکەوتنی زیپکە لە هاویندا؛ هۆکار و چارەسەرەکان

گەرما و شێداری لە ماوەی هاویندا هۆکارە بۆ عارەقەکردنەوەی بەردەوام و هەر بۆیە تەپ و تۆز و شتی لەم چەشنە بە پێستەوە دەنووسێت و بەم جۆرە ستی ئوکسیجەنی ژێرەوەی پێست کەم دەبێتەوە و رێگە خۆش دەبێت بۆ گەشەی بەکتریاکان و ئەمەش ورووژانی پێست و دەرکەوتنی زیپکەی لێدەکەوێتەوە.

خۆتان لە بەکارهێنانی هەندێک لە خواردن و خواردنەوەکان بپارێزن: هاوینان رێژەی خواردنی خواردنەوەی شیرین بەرز دەبێتەوە. ئەگەرچی شێدارکردنی جەستە لە وەرزی هاویندا زۆر گرنگە بەڵام نابێ بۆ ئەم مەبەستە خواردنەوە شیرینەکان بخۆنەوە چونکە ئەگەری دەرکەوینی زیپکە بەم هۆیەوە یەکجار زۆرە.
دەست لە دەموچاوتان مەدەن: لە وەرزی هاویندا تا ئەتوانن دەست بە دەموچاوتاندا مەهێنن چونکە بەهۆی عارەقەکردنەوە دەبن بە شوێنی گەشەی بەکتریا و قارچک. کەوابوو هەوڵ بدەن بە بەەردوامی دەستەکانتان بشۆن.
کرێمی دژەخۆری ناچەور بەکار بێنن: لە هاویندا دەبێ لە دژەخۆرە سووک و ناچەورەکان کەڵک وەرگرن چونکە دژۆخۆرە چەورەکان، ئاستی چەوری پێست بەرز دەکەنەوە و رێگەی هەناسەدانی پێست دەگرن.
خۆتان لە تیشکی خۆر بپارێزن: سووتانەوەی پێست بە هۆی تیشکی خۆرەوە رێگە خۆش دەکات بۆ شێرپەنجەی پێست و هەروها هۆکارە بۆ ورووژانی پێست دواجار دەرکەوتنی زیپکە.
لەپاش عارەقە دەکەنەوە حەمام بکەن: عارەقەکردنەوە هەر وەک باس کرا رێگە بۆ گەشەی بەکتریا زیاندەرەکانی سەر پێست خۆش دەکات. کەوابوو ئەگەر عارەقەتان کردەوە بەخێرایی حەمام بکەن.
جلی فێنک بپۆشن: لە وەرزی هاویندا هەوڵ بدەن جلێک بپۆشن کە فێنک بێت و قوماشەکەی لە مەوادی سروشتی بەرهەم هاتبێت. چونکە ئەو قوماشانەی لە مەوادی دەسکرد بەرهەم دێن هیچ کونێکیان تێدا نییە و ئەمەش بەرگیری لە هەناسەدانی پێست دەگرێت.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved