11/7/2021 03:41 PM

چۆن بەرگیری لە جەڵتە بکەین لە خەودا؟

بەپێی توێژینەوەیەک کە لەم دواییانەدا ئەنجامدراوە، بەشێک لە حاڵەتەکانی جەڵتە شەوانە روو دەدان. دیارە دژکردەوەی گونجاو لە کاتی شەودا بەرامبەر بەم حاڵەتە هەندێ ئەستەمە بەڵام ئەگەر پێشتر خۆتان ئامادە بکەن ئەگەری روودانی ئەم حاڵەتە زۆر کەم دەبێتەوە.
توێژەران ژمارەیەک لەو کەسانەی لە کاتی خەودا جەڵتە لێی دابوون بەراورد کرد لەگەڵ ئەو کەسانەی لە کاتی بێداریدا جەڵتە لێی دابوون. ئەم دوو گرووپە لە باری رەگەزی، لایف ستایل، رادەی تووشبوون بە شەکرە و فشاری خوێن و جگەرەکێشانەوە یەکسان بوون. تەنها جیاوازیی ئەم دوو گرووپە تەمەن و زەبری جەڵتە بوو. تەمەنی ئەو کەسانەی لە خەودا جەڵتە لێی دابوون 72 ساڵ و ئەوانەی لەکاتی بێداریدا جەڵتە لێی دابوون 70 ساڵ بوو.
بەپێی ئەم توێژینەوەیە ئەو کەسانەی لە خەودا جەڵتە لێی دابوون زەبری 4 و ئەو کەسانەی لە بێداریدا جەڵتەی لێی دابوون زەبری 3ـیان نیشان دابوو. زەبری 1 بۆ 4 نیشاندەری جەڵتە سووکەکانە.
تەنها رێگەی ئەم مەسەلە جیدییە، بەرگیرییە و بەرگیری لە جەڵتە لە کاتی خەودا بە خواردنی دەرمانی دژە بەستنی خوێن جێبەجێ دەبێت. ئەگەر ئەم کارە بەر لەو خەوتن ئەنجام بدرێت زۆر باشترە. بۆ نموونە خواردنی حەبی ئاسپرین (ئەستیل سالیسیلیک ئاسید) دەتوانێ مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ لە کاتی خەودا کەم بکاتەوە.

 

سەرچاوە: webmd

خاک _ پشکۆ کامەران

 

 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved