11/7/2021 03:44 PM

دۆزینەوەی سێهەم گەورەترین ئەڵماسی جیهان

نە گوێرەی راپۆرتی کۆمپانیایەکی چالاکی بواری کانگە، ئەڵماسێک بە کێشی 1,174 قیرات واتە 220 گرام لە وڵاتی «بوتسوانا» دۆزراوەتەوە کە دووهەم گەورەترین ئەڵماسی دۆزراوەیە لەم وڵاتەدا. ئەم ئەڵماسە کە بە قەد بەری دەستی پیاوێک دەبێت لە 12ـی ژوەندا لەلایەن کۆمپانیای کەنەدی Lucaraـەوە دۆزراوە و درا بە کابینەی حکومەتی ئەم وڵاتە لە «گابۆرۆن». نەسیم لاهەری، بەرێوەبەری ئەم کۆمپانیایە بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم ئەڵماسە سێهەم گەورەترین ئەڵماسی جیهانی گوتی: «ئەمە مێژووسازییەکە بۆ ئێمە و بوتسوانا».
مانگی رابردووش کۆمپانیای بوتسوانایی Debswana هەواڵی دۆزینەوەی سێهەم گەورەترین ئەڵماسی جیهانی بە کێشی 1,098 قیرات واتە 218 گرام لە سەرەتای مانگی ژوەندا بڵاو کردەوە. بەم جۆرە بوتسوانا پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەی هەیە کە گەورەترین ئەڵماسی جیهانیان دۆزیوەتەوە، بە جۆرێک کە 6 دانە لە کۆی 10 گەورەترین ئەڵماسی جیهان لە کانگەکانی ئەم وڵاتە دۆزراونەوە. گەورەترین ئەڵماسی دۆزراوە، واتە کۆلینان، کێشەکەی 3,106 قیرات واتە 620 گرام بووە کە ساڵی 1905 لە ئەفریقای باشووری دۆزرایەوە. بەشێک لەم ئەڵماسە بۆ رازاندنەوەی خشڵ و خاڵی شاهانەی بەریتانیا بەکار هاتووە. گەورەترین ئەڵماسی تاشراو لەم بەردە بە نرخە 530.4 قیراتە کێشەکەی و لە تاجی سەری پاشای بەریتانیادا جێگیر بووە.

 

سەرچاوە: abc

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved