12/7/2021 06:12 PM

ئەو خانمانەی زۆر دائەنیشن ئەم بابەتە بخوێننەوە

دانیشتنی لەڕادەبەدەر کۆمەڵێک زیانی لێدەکەوێتەوە و ئێمە لەم بابەتەدا ئەم کێشە و لێکەوتانە سەبارەت بە خانمەکان تاوتوێ دەکەین. دانیشتن لە رێگەی جۆراوجۆرەوە زیان بە جەستەی کەسەکان دەگەیەنێت و هەرچی ماوەی دانیشتەنەکە زۆر بێت، تەمەنی کەسەکە کەم دەبێتەوە و بەداخەوە وەرزش کردنیش ناتوانێ ئاسەوارە زیانبەخشەکانی لەناو ببات.
دانیشتنی لەڕادەبەدەر پەیوەندی بە کێشەکانی دڵ و دەمارەوە هەیە و مەترسیی شەکرە لە خانمەکاندا بەرز دەکاتەوە و هەروەها لەوانەیە هۆکار بێت بۆ کێشەکانی مێشک. هەرچی تەمەنی کەسەکە بەرز بێتەوە، مەترسییەکانی دانیشتن زیاد دەبێت، بۆ نموونە ئەگەری توشبوون بە بێ‌توانایی لە بەڕێدا رۆیشتن و لەدەستچوونی عەقڵ هەیە. ئەم خانمانە بەگشتی خێراتر ئاسەواری پیری لەسەر جەستە و روخساریان دەنیشێت.
ئەو لاوازبوونەوەی لە دەرئەنجامی دانیشتنی زۆرەوە دێتە ئاراوە، توانایی ئێوە بۆ بەرگری لەبەرانبەر نەخۆشی و ئازارەکاندا کەم دەکاتەوە و بەم جۆرە ماوەیەکی زیاتر دەبێ لە جێگەدا بکەون بۆ ئەوەی چاک ببنەوە. خانمان بەگشتی تەمەنیان لە پیاوان درێژترە، هەڵبەت بەو مەرجەی رووبەڕووی لاوازیی جەستەیی و زەینی نەبنەوە.
بەگشتی ئەو خانمانەی هەموو رۆژێک زیاتر لە 10 کاتژمێر دادەنیشن، تەندروستیان ناجێگیرە. بەخۆشحاڵییەوە ئەم توێژینەوەیە دەریخستووە ئەو خانمانەی رادەی دانیشتنی خۆیان کەم دەکەنەوە، بەخێرایی مەترسییە تەندرستییەکان لەسەریان لادەچێت.

 

سەرچاوە: medicalnewstoday

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved