12/7/2021 10:20 PM

چۆن مۆبایلەکەت بە دروستيى شەحن دەکەیتەوە؟

یەکێک لەو کێشانەی ڕوبەڕووی بەکارهێنەرانی مۆبایلی زیرەك دەبێتەوە، زوو دابەزینی ڕێژەی شەحن و زوو لەناوچوونی تەمەنی پاتری مۆبایلەکانیانە. هۆکاری ئەوەش بەکارهێنانی ڕێگای هەڵەیە لە شەحنکردنەوەی مۆبایلدا.

لەڕێگای چوار ئامۆژگاريیەوە دەتوانیت بەرگری لە مانەوەی تەمەندرێژی پاتری مۆبایلەکەت بکەیت.

1-بەجێنەهێشتنی مۆبایل بە شەحنەوە کاتێک ڕێژەی شەحنەکەی دەگاتە ١٠٠%.

2-مەرج نیە ڕێژەی شەحنی مۆبایل بگاتە ١٠٠%، بەشێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن ڕەنگە زۆری ڕێژەی شەحن ببێتە هۆی کەمبوونەوەی تواناو لەناوچوونی پاتری مۆبایل.

3-هەوڵبدرێت لە ڕۆژێکدا زیاتر لە جارێك مۆبایل شەحنبکرێتەوە، پێشئەوەی ڕێژەی شەحنی مۆبایل بگاتە ١٠%.

4-پاتری مۆبایلە زیرەکەکان بە ڕێژەیەکی زۆر هەستیارن بەجۆرێک لەکاتی شەحنکردندا پلەی گەرمیان بەرزدەبێتەوە، بۆیە پێویستە لەکاتی شەحنکردندا مۆبایلەکەت بەدوور بگریت لە شوێنی گەرم.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved